هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەربژێریکی تری لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە ئەندام پەرلەمان.
پێشەوا هەورامانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بەهۆی ئەوەی د. ڤالا فەرید، بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیر، بەربژێرێکی تری پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە ئەندام پەرلەمان."
گوتیشی: "چاوەڕوانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانین تا ناو بنێریت، ئەویش یەدەگی یەکەمی بەربژیرەکانی پارتییە، کە لەنجە دزەیییە."
کــاروان بــاعەدری