Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەربژێرێکی تری لیستی پارتی دەبێتە ئەندام پەرلەمان

هەولێر-KDP.info-   گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەربژێریکی تری لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە ئەندام پەرلەمان.

پێشەوا هەورامانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بەهۆی ئەوەی د. ڤالا فەرید، بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیر، بەربژێرێکی تری پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە ئەندام پەرلەمان."

گوتیشی: "چاوەڕوانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانین تا ناو بنێریت، ئەویش یەدەگی یەکەمی بەربژیرەکانی پارتییە، کە لەنجە دزەیییە."

کــاروان بــاعەدری