Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 26 JUN 2019 21:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

هۆشیار سیوەیلی: بەھۆی پێکھاتەی نوێی حوکمڕانییەوە پەیوەندیی ھەرێم لەگەڵ وڵاتان بەھێزتر دەبێت
| KDP.info


 

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و ناوچەکە و جیھانیش زۆر بەھێزتر دەبێت و پێشڤەچونی باش بە خۆیەوە دەبینێت، چونکە پێکھاتەیەکی نوێ لە ھەرێمی کوردستان حوکمڕانی دەکات و سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت نوێن و سەرۆک بارزانییش ڕابەرایەتییان دەکات.

 

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەوەی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕووی دا ئاماژەیەکی ڕوون و ڕاستەوخۆیە بۆ گرنگیی پێگەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە و لەسەر ئاستی جیھانیش. خاڵی دووەمیش ئەوەیە کە نێچیرڤان بارزانی، خۆی کەسێکی ناسراوە و جێگەی دەستی لەسەر ئاستی جیھان دیارە و بەشێکی زۆری نوێنەری وڵاتان خۆشحاڵیی خۆیان دەربڕیووە کە بووەتە سەرۆکی ھەرێم و گەشبینیی خۆیان دەربڕیوە بەوەی کە دەتوانێ لە ئاستی ئەو بەرپرسیارەتییەدا بێت و تەکانێکی گەورە بە ھەرێمی کوردستان بدات. خاڵی سێیەمیش دەستاودەستکردنی دەسەڵاتە بە شێوەیەکی ئاشتییانە، کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا کەم واهەیە دەستاودەستی حوکمڕانی بکرێت و کێشەی نەبێت، بۆیە وڵاتان ھەڵسەنگاندنی باشیان بۆ کردووە."

 

هۆشیار سیوەیلی گوتیشی: "وتارەکانی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەموویان بەڵگەن بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان پێگەیەکی باشی ھەیە و نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت لە داھاتوودا ڕۆڵێکی گەورە ببینێت لە ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کورد و باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و، ئەوەی ڕووی دا ھەنگاوی یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد بوو، چونکە ھەموو لایەنەکان بەشدارییان تێدا کرد و ئەمەش بەرھەمی پارتییە."

سیوەیلی باسی لەوەش کرد: "پەیوەندیی ھەرێم و وڵاتان لە ئاستێکی بەرزدایە و پەیوەندییەکان بەھێزتریش دەبن، چونکە لەمەودووا پێکھاتەیەکی بەھێز لە ھەرێمی کوردستان حوکمڕانیی ھەرێمی کوردستان دەکات و سەرۆکی ھەرێم و حکوومەت ھەردووکیان نوێن و ھەمووی ئەمانە بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی دۆخێکی وا دەخولقێنن کە پەیوەندیی ناوخۆیی و لەگەڵ عێراق و ناوچەکە و جیھانیش بەھێزتر دەبێت و دەچێتە قۆناغێکی نوێوە."

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: حكوومه‌ت به‌رده‌وامه‌ له‌ یه‌كخستن و چاودێریكردنی نرخی ده‌رمان

WEDNESDAY, 26 JUNE 2019 19:06:19

هەولێر-KDP.info-  گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: له‌ ڕێگای لێژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه‌ به‌ردوامین له‌ یه‌كخستن و چاودێریكردنی نرخی ده‌رمان و له‌ناوبردنی ده‌رمانی بێكواڵێتی.

 

مەزارگەکانی ئێزدییان ئاوەدان کرانەوە

WEDNESDAY, 26 JUNE 2019 19:06:19

دەشتی نەینەوا-KDP.info- نەک هەر شنگال، بگرە ناوچە ئێزدینشینەکانی دەشتی نەینەواش کەوتنە بەر پەلاماری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ناوچاکانیان کاول کرد. ئێزدییەکانی دەشتی نەینەوا لە هی شنگال جیاواز بوون، هیچیان نەکەوتنە دەست داعش، بەڵام هاوشێوەی شنگال ناوچەکانیان خاپوور کرا و هەموو مەزارگە و نیشانگە ئایینییەکانیان لەناو بران.

 

قوتابییانی کورد لە فیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا کەلتووری کوردیان ناساند

WEDNESDAY, 26 JUNE 2019 17:06:52

هەولێر-KDP.info- لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە زانکۆی زانستە مرۆڤایەتییەکان و کۆمەڵناسیی SWPS، کە یەکێکە لە کۆنترین و بەناوبانگترین زانکۆ تایبەتەکانی وارشۆی پایتەختی پۆڵۆنیا، ”فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کەلتووری زانکۆ" بەڕێوە چوو. ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە فیستیڤاڵە ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبارە بۆ لێکتێگەیشتنی قوتابییانی بیانی لە وڵاتانی جیهان و ناساندنی کەلتووری جیاوازە بە یەکتری.

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەكات

WEDNESDAY, 26 JUNE 2019 17:06:05

هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی چوارشەممە 26ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارتین وار كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان كرد.

"لە ھەرێمی کوردستان ٧٠٠ ھەزار کەس پێوەری ئاویان داناوە"

WEDNESDAY, 26 JUNE 2019 16:06:05

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ئاو لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاشکرای کرد، کێشەی ھاتنەوەی پارەیەکی زۆر بۆ ھەندێ بەشداربووی ئاو چارەسەر دەکرێت و دەشڵێت، لەمەودووا ڕێگەی بەفیڕۆدانی ئاو نادەن و پێویستە ھاووڵاتییان وەک وڵاتانی پێشکەوتوو دەست بە ئاوی خورادنەوەوە بگرن.

 



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP