بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو لیوا حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی.
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناس و كه‌سایه‌تی دیاری شارباژێر لیوا حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی ناسراو به(حه‌سه‌نی مامه عه‌به)م پێگه‌یشت. لیوا حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی یه‌كێك له‌و فه‌رمانده بوێر و دڵسۆزانە بوو، كه به درێژایی ته‌مه‌نی بەرانبەر میلله‌ته‌كه‌ی و رێبازه‌كه‌ی وه‌فادار بووه. له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هه‌ڤاڵان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو كاك لیوا حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم. لە خوای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مەسعوود بارزانی
8ـی12ـی2018