Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی لیوا عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو لیوا حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی.

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناس و كه‌سایه‌تی دیاری شارباژێر لیوا حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی ناسراو به‌(حه‌سه‌نی مامه‌ عه‌به‌)م پێگه‌یشت. لیوا حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی یه‌كێك له‌و فه‌رمانده‌ بوێر و دڵسۆزانە بوو، كه‌‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی بەرانبەر میلله‌ته‌كه‌ی و رێبازه‌كه‌ی وه‌فادار بووه‌. له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هه‌ڤاڵان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو كاك  لیوا حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم. لە خوای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعوود بارزانی

8ـی12ـی2018