Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 05:22 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرەو بنیاتنانی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز
| KDP.info


سەلام عەبدوڵڵا
ئەمڕۆ یەكەمین رۆژی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنە بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و هەموو حزبە مۆڵەت پێدراوەكانی هەرێم دەتوانن لەم ڕۆژەوە دروشم و پڕۆگرامەكان و بەرنامەیان بۆ ئایندەی هەرێم بەدەنگدەران ئاشنا بكەن و بەوپێیەش داوای پشتگیری و دەنگیان لێبكەن.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە سلۆگانی بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز بەشداری كارا لەم هەڵبژاردنەدا دەكات و داوای متمانە و پشتیوانی لە دانیشتوانی هەرێم دەكات، بۆ بەدیهێنانی كوردستانێكی بەهێز كە لە ماوەی (5) ساڵی پێشوودا بەهۆی هێرشی دڕندانەی چەتەكانی داعش و ئابڵۆقەی ئابووریی بەغدا كە لە بڕینی بودجەی هەرێمدا خۆی دەنواند، هەرێمی كوردستانی بە ئاقارێكی ترسناكدا برد و گوشارێكی یەكجار گەورەی خستبووە سەر هەرێم كە خۆشبەختانە بەهۆی خەباتی قارەمانانەی پێشمەرگە گیان لەسەر دەستەكانی كوردستان و خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنی دانیشتوانی هەرێم و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، توانی سەربەرزانە ئەو قۆناغە ترسناكە تێپەڕێنێت و هێزی رەشی داعش تێكبشكێنێ و هەرێم و قەوارەكەی لە پیلانی نەیار و ناحەز و دوژمنان بپارێزێت.
ئێستا ئیدی كاتی ئەوە هاتووە كە جارێكی تر بە گوڕوتینێكی نیشتمانپەروەرانەوە كاری جیددی بكەین بۆ بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز، پاش نەمانی داعش و سوككردنی ئابڵۆقە داراییەكانی بەغدا لەسەر هەرێم؛ ئەو ئەركەش بە یارمەتیی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەخاتە ئەستۆی خۆی و كاری بنیاتنەرانەی بۆ دەكات، چ لە رووی بەهێزكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و یەكخستنەوەی سەرجەم یەكەكانی پێشمەرگە لە سوپایەكی مۆدێرن و بەهێزدا كە ئەركی پاراستنی هەرێم بكاتە كاری سەرەكیی خۆی و ئامادەكاریی هەمیشەیی بۆ داكۆكیكردن لەسەروەری هەرێم و دانیشتوانی دەستەبەر بكات.
هەروەك لە رووی ئابوورییەوە هەوڵ دەدات بۆ پێشخستنەوەی سێكتەری نەوت و گازو بایەخێكی زۆریش دەدات بە كەرتی كشتوكاڵ لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییەی كە ژینگەی هەرێم گەلێك لەبارە بۆ بەرەو پێشەوەچوونی ئەو بوارە.
هەروەك پارتیمان كە مێژوویەكی دوورودرێژی كاری دیپلۆماسیی هەیە لەو بوارەشدا دەیەوێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی پەرە پێبدا و كۆنسووڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەرێم زیاد بكات، بۆ ئەم مەبەستە و بۆ بەدیهێنانی ئەم ئەركە پیرۆزانە، داوا لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات كە لە رۆژی 9/30 دا دەنگ بە لیستی (183)ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن و بەشدار بن لە بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێزدا.

 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact