Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 25 SEP 2018 22:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم تەمەنی یاسایی کۆتایی دێ"
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ ماوه‌ی یاساییی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێ دێت و له‌ سبه‌یه‌وه‌ ده‌بنه‌ ئه‌نجومه‌نی كاربه‌ڕێكه‌ر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێ، ئه‌نجومه‌ن سێ مانگ ده‌توانێت له‌ كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، دواتر دوو ڕێگا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ بكات، ئه‌ویش یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار بكاته‌وه‌، یان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێن.

 

پێش چوار ساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا و ئه‌مڕۆش 23/6/2018 كۆتاڕۆژی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌ و سبه‌ی ده‌بنه‌ ئه‌نجومه‌نی كاربەڕێكه‌ر و ته‌نیا بۆ سێ مانگ ده‌توانن له ‌كاری خۆیان به‌رده‌وام بن و دواتر پێویسته‌ له ڕێگه‌ی یاسایی، یان هه‌ڵبژاردنەوە ئه‌و پرسه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌رنا كۆتایی به ‌كاری ئه‌نجومه‌كان دێت.

 

كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هەولێر، به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ واده‌ی یاساییی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌بێت و ده‌بێته‌ چوار ساڵ و به ‌پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێویسته‌ هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئێمه‌ له‌ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا نوسراوێكمان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاری بكرێت و به ‌پێی هه‌مان یاسا ئێمه‌ سێ مانگمان له‌به‌رده‌ستدایه‌ تاوه‌كو 23/9 له‌ كاری خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌بینه‌ كاربه‌ڕێكه‌ر و دوای ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانەوە چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌ بكرێت."

 

له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی چاره‌كردنی ئه‌و پرسەوە‌، كه‌نعان خه‌یلانی گوتی: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نووسراوێك  ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكات و په‌رله‌مان یاسای ژماره‌ سێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار بكاته‌وه‌ و ئه‌وكات ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌ن درێژ بكرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ نه‌كرێت پێویسته‌ تا ئه‌وكاته‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت."

 

خه‌یلانی باسی له‌وه‌ش كرد: "جگه‌ له‌وه‌، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌نجومه‌ن، په‌رله‌مانی كوردستانیشمان ئاگادار كردووەته‌وه‌ كه‌ چاره‌ی ئه‌و پرسه‌ بكه‌ن."

 

بڕیار وایه‌ به‌م نزیكانه‌ حكوومه‌ت و كۆسیۆن كۆ ببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت له ‌كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش ئه‌نجام بدرێت، به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان، شۆڕش حه‌سه‌ن، له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ نووسراوی فه‌رمی ئێمه‌ ئاگار بكاته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه‌ و هه‌ركاتێكیش ئاگادار كرایه‌نه‌وه‌ ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران كۆ ده‌بێته‌وه‌ و هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاده‌گه‌یەنین."

 

بڵند ئیبراهیم 

 




دوایین هەواڵەکان

زیاتر لە 500 كه‌سی باڵەكایەتی پەیوەندییان بە پارتییەوە كرد

TUESDAY, 25 SEPTEMBER 2018 19:09:27

چۆمان-KDP.info-  تا دێ بازنه‌ی پێوه‌ندیی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان فراوانتر ده‌بێ و بەرپرسی لقی 26ی گوڵان ده‌ڵێ، زیاتر لە 500 ئەندام و لایەنگرانی حزبەكانی دیكە لەو چەند ڕۆژەدا پەیوەندییان بە ڕیزەكانی پارتییەوە كردووە و ده‌شڵێ، خەڵكی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ئەگەر پارتی بەهێز بێت، كوردستان بەهێز دەبێت.

 
به ‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی ڕێفراندۆمەوە له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ داشكاندن بۆ كتێب كرا

TUESDAY, 25 SEPTEMBER 2018 19:09:52

هه‌ڵه‌بجه‌-KDP.info-  ئه‌مڕۆ 25ی ئه‌یلوول یه‌ك ساڵ تێپه‌ڕ بوو به‌سه‌ر ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا، له‌ ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان به‌ چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌و یاده‌ به‌رز ڕاگیرا.

 
نەتەوەیەکگرتووەکان چاودێریی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

TUESDAY, 25 SEPTEMBER 2018 19:09:30

هه‌ولێر-KDP.info-  بەرپرسێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە چاودێریی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت و دەڵێ، ھەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوول کراوە.

 
د. دیندار زێباری هەنگاوە پراکتیکییەکانی کابینەی هەشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند

TUESDAY, 25 SEPTEMBER 2018 18:09:49

هه‌ولێر-KDP.info-  ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێم، هەنگاوە پراکتیکییەکانی کابینەی هەشتی حکوومەتی هەرێم لە ڕووی مرۆیی، مافی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ ڕای گشتی دەخاتە ڕوو.

 
ل باکووری کوردستانێ ساڵڤەگەرا ڕیفراندۆمێ بلند تێ نرخاندن

TUESDAY, 25 SEPTEMBER 2018 17:09:31

ئامەد-KDP.info- ئیرۆ سێ شەممێ، ل ئامەدێ، ب هەلکەفتا یەکەمین سالڤەگەرا ریفراندۆما سەرخوەبوونێ، تەڤگەرا ئازادی، PAK، PDK، PSK جڤینەکا چاپەمەنیێ ل دارخستن، د جڤینێ دا ساڵڤەگەرا ریفراندۆمێ بلند هات نرخاندن.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP