هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ ماوه‌ی یاسایی‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێ دێت و له سبه‌یه‌وه ده‌بنه ئه‌نجومه‌نی كاربه‌ڕێكه‌ر، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێ، ئه‌نجومه‌ن سێ مانگ ده‌توانێت له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، دواتر دوو ڕێگا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چاره‌ی ئه‌و كێشه‌یه بكات، ئه‌ویش یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار بكاته‌وه، یان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێن.
پێش چوار ساڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا و ئه‌مڕۆش 23/6/2018 كۆتاڕۆژی ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه و سبه‌ی ده‌بنه ئه‌نجومه‌نی كاربەڕێكه‌ر و ته‌نیا بۆ سێ مانگ ده‌توانن له كاری خۆیان به‌رده‌وام بن و دواتر پێویسته له ڕێگه‌ی یاسایی، یان هه‌ڵبژاردنەوە ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌رنا كۆتایی به كاری ئه‌نجومه‌كان دێت.
كه‌نعان خه‌یلانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هەولێر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ واده‌ی یاسایی‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو ده‌بێت و ده‌بێته چوار ساڵ و به پێی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێویسته هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن بكرێت و ئێمه له مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا نوسراوێكمان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دیاری بكرێت و به پێی هه‌مان یاسا ئێمه سێ مانگمان له‌به‌رده‌ستدایه تاوه‌كو 23/9 له كاری خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌بینه كاربه‌ڕێكه‌ر و دوای ئه‌وه پێویسته له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانەوە چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بكرێت."
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی چاره‌كردنی ئه‌و پرسەوە، كه‌نعان خه‌یلانی گوتی: "ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نووسراوێك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكات و په‌رله‌مان یاسای ژماره سێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هه‌موار بكاته‌وه و ئه‌وكات ته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌ن درێژ بكرێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت پێویسته تا ئه‌وكاته هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت."
خه‌یلانی باسی له‌وه‌ش كرد: "جگه له‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌نجومه‌ن، په‌رله‌مانی كوردستانیشمان ئاگادار كردووەته‌وه كه چاره‌ی ئه‌و پرسه بكه‌ن."
بڕیار وایه به‌م نزیكانه حكوومه‌ت و كۆسیۆن كۆ ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدرێت له كاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش ئه‌نجام بدرێت، به‌ڕێوەبه‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان، شۆڕش حه‌سه‌ن، له‌وباره‌یه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به نووسراوی فه‌رمی ئێمه ئاگار بكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه و هه‌ركاتێكیش ئاگادار كرایه‌نه‌وه ئه‌وكات ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران كۆ ده‌بێته‌وه و هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاده‌گه‌یەنین."
بڵند ئیبراهیم