هەولێر-KDP.info- بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، رۆژنامەنووس و نووسەر (شازاد ئەنوەر)، لە ھەولێری پایتەخت كۆچی دوایی كرد.
(شازاد ئەنوەر) کە یەكێك بوو لە رۆژنامەنووسە دیارەكانی كوردستان، لە ماوەی رابردوودا لە چەند كەناڵێكی میدیاییی كوردستان و نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان كاری كردووە، لە چەند كەناڵێكیش بەرپرسیارەتیی جیاجیای پێ بەخشراوە، چەندین وتار و بابەتی لە رۆژنامە و گۆڤارەكانی كوردستان بڵاو كردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، (شازاد ئەنوەر) کە خەڵكی ڕانیەیە و ساڵانێكە لە ھەولێر نیشتەجێیە، بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی سپارد.