Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

شازاد ئەنوەری ڕۆژنامەنووس کۆچی دوایی کرد

 

هەولێر-KDP.info-  بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، رۆژنامەنووس و نووسەر (شازاد ئەنوەر)، لە ھەولێری پایتەخت كۆچی دوایی كرد.

(شازاد ئەنوەر) کە یەكێك بوو لە رۆژنامەنووسە دیارەكانی كوردستان، لە ماوەی رابردوودا لە چەند كەناڵێكی میدیاییی كوردستان و نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان كاری كردووە، لە چەند كەناڵێكیش بەرپرسیارەتیی جیاجیای پێ بەخشراوە، چەندین وتار و بابەتی لە رۆژنامە و گۆڤارەكانی كوردستان بڵاو كردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، (شازاد ئەنوەر) کە خەڵكی ڕانیەیە و ساڵانێكە لە ھەولێر نیشتەجێیە، بە هۆی نەخۆشییەوە گیانی سپارد.