Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 24 SEP 2017 17:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

شاندی كوردستان بۆ گفتوگۆ ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info-  (كاكه‌مین نه‌جار) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و (عه‌دنان موفتی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌رنامه‌ بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌ كوردستان داده‌ندرێت.

شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم كۆ بوونه‌ته‌وه‌ و، ئێستایش بڕیار دراوه‌ شاندێك سه‌ردانی به‌غدا بكات كه‌ پێك دێن له‌ نوێنه‌ری زۆربه‌ی حزبه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم دیسان گفتوگۆ بكه‌نه‌وه‌.

(كاكه‌مین نه‌جار) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه‌ په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌وێ ئاماده‌ بوو، گوتی، "هه‌ركات ئه‌و شانده‌ گه‌ڕایه‌وه‌ و له‌سه‌ر ریفراندۆم له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتنه‌ قه‌ناعه‌ت، ئه‌وكات ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ ده‌كرێت."
هاوكات (عه‌دنان موفتی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ پێویستی ده‌زانێ كه‌ "نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ ناو كۆمیته‌ی ریفراندۆمدا بێت و دواتر نه‌خشه‌ رێگایه‌ك دابندرێت بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم".
هه‌ڵبه‌ت (كاكه‌مین نه‌جار) پێی وایه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان نوێنه‌ریان له‌ ناو ئه‌و كۆمیته‌یه‌دا ده‌بێت.

رۆژی 2ی ئه‌م مانگه‌، هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و یه‌كێتی به‌ سه‌رپه‌رشتیی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌وه‌ و بڕیار درا، پرسی ریفراندۆم له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان، حكوومه‌تی به‌غدا و كۆنسووڵ و نوێنه‌رانی بیانی له‌ كوردستان، بخرێته‌ به‌رباس.
شاندی هاوبه‌شی ئه‌و دوو حزبه‌ له‌ ماراسۆنێكی 10 رۆژیدا، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ كۆ بووه‌وه‌.
گۆڕان، یه‌ك له‌و حزبانه‌ بوو كه‌ ئاماده‌ نه‌بوو پێشوازی له‌ شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بكات.

(عه‌دنان موفتی) كه‌ ئه‌ندامی شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی بوو، هیواخوازه‌ گۆڕانیش بێته‌ ناو كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه‌.
ئه‌و ده‌ڵێ، "گۆڕان پشتگیریی له‌ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كات و ئێستایش كه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ نه‌بووه‌، پێوه‌ندی به‌ نه‌بوونی متمانه‌ و كێشه‌كانی پێشووه‌وه‌ هه‌یه‌ و هیوادارین له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا ناكۆكییه‌كان به‌لاوه‌ بنرێن، چونكه‌ ئه‌وه‌ پرسێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌".

به‌شێك له‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، پێیان وایه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی ریفراندۆم، پێویستی به‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌یه‌، به‌ڵام (كاكه‌مین نه‌جار) ئه‌وه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ، "مه‌رج نییه‌ پێویستی به‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش رێككه‌وتن بكرێت".

كاوه‌ جه‌م 




دوایین هەواڵەکان

لە خورماتوو ٣٨ بنکەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم ئامادە کراون

SUNDAY, 24 SEPTEMBER 2017 16:09:39

خورماتوو-KDP.info- بەڕێوبەری ئاسایشی دووزخورماتوو گوتی، لە دووزخورماتوو ھەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کراوە و پلانێکی ئەمنیی تۆکمەش دانراوە.

ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بڕیاری دا؛ دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بۆ بوون بە دوو دراوسێی باش کراوە دەبێ

SUNDAY, 24 SEPTEMBER 2017 16:09:43

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم رایگەیاند، سبیەنێ ریفراندۆمە و دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش، دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ عێراق کراوە دەبێت. بە ئەجێندایەکی کراوەوە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و سەرجەم بابەتەکان بۆ بوون بە دوو دراوسێی باش.

''لە کەرکووک ڕیفره‌ندۆم دەکرێت.. پێشمەرگەش شوورای پۆڵایینی بە دەوردا کێشاوه‌

SUNDAY, 24 SEPTEMBER 2017 16:09:03

کەرکووک-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان گوتی، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی و یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامیدا، بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) بڕیار درا، لە کەرکووکیش ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت.

مەحموود عوسمان: زۆرینەی ناوچە کوردستانییەکان بە ڕیفڕاندۆم کێشەیان چارە دەکرێت

SUNDAY, 24 SEPTEMBER 2017 16:09:52

هەولێر-KDP.info- سیاسەتمەدارێکی کورد پێی وایە ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگیی خۆی ھەیە و دەڵێت، ڕیفڕاندۆم کارتێکی بەھێزە بەرامبەر بەغدا، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان.

ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو: سبه‌ینێ ئه‌و ڕۆژه‌یه کە چاوەڕێی دەکەین..بە شانازییەوە ڕیفراندۆم دەکەین

SUNDAY, 24 SEPTEMBER 2017 16:09:24

‌هەولێر-KDP.info- (سه‌ڵاحه‌دین به‌هائەدین)، ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ گەلێ کورد ‌ساڵانێكی زۆر‌ چاوه‌ڕیی بوو.



 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP