Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 13 AUG 2025 17:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

موحسین سەعدوون: كوتلەی گەورە شكستی هێنا.. به‌پێی ده‌ستوور مافیان نه‌ماوه‌
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- شارەزای یاسا و دەستوور و سەرۆكی پێشووی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی كوتلەی گەورەی پەرلەمان نەیتوانی لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ سەركەوتوو بێت، به‌پێی ده‌ستوور مافی ئەوەی نەما جارێكی دیكە كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران دیاری بكات. دەشڵێ، ئەمجارە دەتواندرێت بەپێی دەستوور هەر كەسێك هەموو لایەنەكان پێی رازی بن، بۆ ئەو پۆستە رابسپێردرێت.

موحسن سەعدوون، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بەپێی دەستووری عێراق جاری یەكەم گەورەترین كوتلەی پەرلەمان دەتوانێ و مافی خۆیەتی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كاندید بكاتـ، بۆ ئەوەی حكوومەتی نوێ پێك بهێنرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی كوتلەی گەورە لە پێكهێنانی حكوومەت سەركەوتوو نەبوو و شكستی هێنا، به‌ پێی ده‌ستوور ئەمجارە ئەو مافەیان نییە و هەر لایەنێك دەتوانێ كەسێك كاندید بكات بە مەرجێك شەقام و هەموو لایەنەكان پێی رازی بن، چونكە ئەمە بەپێی دەستووری عێراق و یاساش وایە، بۆیە سەرۆككۆمار دەتوانێ لە ماوەی 15 رۆژدا كەسێكی دیكە بە رەزامەندیی هەموو لایەنەكان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران راسپێرێت".

ئەو شارەزایەی دەستوور باسی لەوەش كرد، هەر حكوومەتێك بە بێ پرسی كورد دروست بكرێت و كورد پێی رازی نەبێت، كە پێكهاتەیەكی سەرەكیی عێراقە، شكست دەخوات و سەركەوتوو نابێت، بۆیە پێویستە سەرۆكوەزیرانیتازە كورد و شەقام و سوننە و لایەنەكانی دیكەش رازی بكات، ئەگەر نا هاوشێوەی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو محەمەد تۆفیق عەلاوی، شكست دەهێنێت.

 

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

وڵاتی ئیمارات گرنگییەکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان دەدات

WEDNESDAY, 13 AUGUST 2025 16:08:27

ھەولێر -KDP.info- وڵاتی ئیمارات یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕۆژ بەڕۆژ پڕۆژەی زیاتر لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن و گرنگییەکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان دەدەن، ئێستا زیاتر لە ١٠ پڕۆژەیان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە.

 
قەڵغانی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی دەزگای بارزانی پێشکەش بە میسال ئالووسی کرا

WEDNESDAY, 13 AUGUST 2025 16:08:42

ھەولێر-KDP. info لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی  قەڵغانی ڕێزلێنان و سوپاسنامە پێشکەش بە سیاسەتمەدار میسال ئالووسی کرا.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەکات

WEDNESDAY, 13 AUGUST 2025 16:08:31

ھەولێر-KDP-info  ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئابی 2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ماکسیم رۆبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر کرد.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر دەکات

WEDNESDAY, 13 AUGUST 2025 14:08:31

ھەولێر-KDP. info - رۆژی چوارشەممە 13ی ئابی 2025 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئێرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر کرد.

 
پارێزگای هه‌ولێر و دەستەی دەستپاکی پڕۆژەیەک رادەگەیەنن

WEDNESDAY, 13 AUGUST 2025 11:08:31

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 13.8.2025 پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو، له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازی له‌ د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact