ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی ڕێوڕەسمی بەخشینی ڕێزو پێزانین بە ھەڤاڵ سەعید شنگالی بە بۆنەی خانەنشینبوونی لە ئەرکی حزبی بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی کارو بەرنامەی پارتیمان بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ھەڤاڵانی خەباتگێڕ کە ماوەی دەیان ساڵ خەبات و تێکۆشانی بێ وچانیان بۆ خزمەتی پارتیمان و ڕێبازی بارزانی ھەبووە، ڕۆژی دووشەمە ١٦ی ٦ی ٢٠٢٥ لە بارەگای بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن بۆ خەبات و تێکۆشانی ھەڤاڵ سەعید شنگالی ئەندامی بەشی ڕێکخستن بەڕێوەچوو.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ھەڤاڵانی بەڕێز فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و سیداد بارزانی و ھۆشیار زێباری ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەڕێزان زەعیم عەلی و ھێمن ھەورامی زاگرۆس فەتاح ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەی بوون، قەڵغانی ڕێز و سوپاس و پێزانین و چەپکە گوڵی وەفا پێشکەش بە ھەڤاڵ سەعید شنگالی کرا بە بۆنەی خانەنشینبوونی لە کارو لێپرسراوێتی حزبی.


