Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 30 JUN 2025 05:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە.

وەزیری وزەی ئەمەریکا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا نیشاندا و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەردوو ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بواری وزە و پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ، بە تایبەتی وزە و پڕۆژەی ڕووناکی و هەژماری من و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری خستەڕوو.

 

22 ئایار 2025




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت بوودجەی پێویستی بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای فەڕەنسۆ ھەریری دابینکرد

SUNDAY, 29 JUNE 2025 23:06:00

ھەولێر-KDP.info- دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی یانەی ھەولێر لە سەر یاریگای خۆی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بە گوژمەی (١ ملیار و ٨٣٠ ملیۆن دینار) لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر، دەست بە نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی " شەھید فەڕەنسۆ ھەریری" کرا.

 
مەکتەبی سیاسیی پرسەنامەیەک ئاراستەی (تەحسین دۆڵەمەری) دەکات

SUNDAY, 29 JUNE 2025 23:06:11

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی (مام عەبدوڵڵا عەزیز خاڵ ھەمزە شێروانی)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

ئەشواق جاف بۆ KDP: پارتی لە سلێمانی ٣٦ کاندیدی ھەیە

SUNDAY, 29 JUNE 2025 22:06:00

سلێمانی-KDP.info- یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی- ھەڵەبجە- ڕاپەڕین دەڵێ، لیستی کاندیدانی پارتی لە سلێمانی یەکلای بۆتەوە و ھەموو ڕێکارەکانی حزبی و یاسایی و کارگێڕیی تەواو کردووە و ٣٦ کاندید لە خۆدەگرێت.

تا ئێستا 63%ی هاووڵاتییان فۆرمی نوێی خۆراكیان پڕكردووەته‌وه‌

SUNDAY, 29 JUNE 2025 16:06:10

هه‌ولێر -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی ده‌ڵێ "تا ئێستا 63%ی هاووڵاتییان فۆرمی نوێی خۆراكیان پڕكردووەته‌وه‌، سەبارەت بە هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌توانن فۆرمی خۆراك دروست بكه‌ن."

 
ماڵپەڕی KDP زانیاری لە بارەی مامەڵەی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە

SUNDAY, 29 JUNE 2025 14:06:16

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی لە ھەرێمی کوردستان لە پارێزگاکان ھەندێکیان تا شەو کار دەکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەی ئەوانەی ئەمساڵ خانەنشین بوون و بڕیارە تا مانگی حەوت مامەڵەی ھەموویان تەواو بێت و مووچەکانیان بەسەریەکەوە وەردەگرن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact