Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 31 MAY 2025 01:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن"
| KDP.info


هەڵەبجە-KDP.info- دوای سەردانەكانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە و دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەكی ستراتیژی و بڕیاردان لە چەندین پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری، كاركردن لە پڕۆژەکاندا دەستی پێكردووە و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانیش تەواو کراون.

جەمال عومەر، بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوون لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، سایلۆی هەڵەبجە مانگی 11ی ساڵی 2023 كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە بە گوژمەی 27 ملیار دینار، کە لە ئێستادا 80%ی كارەكانی تەواو بووە و مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی دانا، کە پڕۆژەیەكی ستراتیژییە و هەموو چووتیارانی ناوچەكە سوودمەند دەبن لێ و ماوەی جێبەجێكردنی پڕۆژەکەش 700 ڕۆژە، کە دەتوانێت 40 هەزار تۆن گەنم ئەمبار بكات.

جەمال محەمەد دەڵێ، پڕۆژەی ڕێگای پردی تووەقووت لە ساڵی 2024 سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی بەردی بناغەی دانا، کە زیاتر لە 34 ملیار دینار بودجەكەیەتی و كاركردن تێیدا بەردەوامە و پڕۆژەیەكی زۆر گرنگی هەڵەبجەیە، هەندێك گۆڕانكاری لە دیزاینی پردەكە دەكرێت بە هۆی دانەبەزینی ئاستی ئاو، کە پارێزگای هەڵەبجە بە قەزای دەربەندیخان و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگاكانی عێراق دەبەستێتەوە.

محەمەد ئاماژەشی دا، پردی تەنگی سەیمحەمەو بە بودجەی 27 ملیار دینار جێبەجێ دەكرێت و لە ئێستادا كاركردن لە پڕۆژەكەدا دەستی پێكردووە، بە تەواوبوونی پڕۆژەكە ڕێگاکە كورت و ئاسان دەبێت بۆ هاووڵاتیانی ناحیەی بەمۆ و ناوچەی تاوگۆزی بۆ گەیشتنیان بە هەڵەبجە.

ناوبراو زیاتر گوتی، پردی ڕێگای سازان دراوە بە بەڵێندەر كاری تێدا دەست پێبكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی نیوەی پردەكە دەكەوێتە سنووری خاكی كوردستانی ڕۆژهەڵات، نەتواندراوە كاركردن تێدا دەست پێبكات، بەڵام وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە بۆ دەستكردن بە جێبەجێكردنی ڕێگاكە، کە بێگومان پڕۆژەیەكی گرنگە و بە تەواوبوونی ڕێگا و پردەكە دەست دەكرێت بە كردنەوەی دەروازەی سازان وەك دەروازەیەكی فەرمی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران.

هاوکات زیاتر باسی پڕۆژەكانی كرد و گوتی، بە بودجەی 30 ملیار دینار چەندین پڕۆژەی وەستاو كاركردن تێیاندا دەستی پێكردەوە و تەواو كران و چەندین پڕۆژەی نوێش كاركردن تێیاندا دەستی پێكرد، هەروەها 36 پڕۆژەی نوێ تریشمان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، تەنیا گرفتێكی نووسراومان ماوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی، کە پاش چارەسەركردنی، چاودێریی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەش دەكەین.

عەزیز ڕەسووڵ




دوایین هەواڵەکان

کەی مووچە ڕێککەوتنێکی سیاسییە؟

FRIDAY, 30 MAY 2025 23:05:28

فازڵ میرانی

 
له‌ KDPوه‌ بزانه‌ كه‌ی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ده‌بنه‌ خاوه‌نی کارەبای 24 کاتژمێری

FRIDAY, 30 MAY 2025 14:05:49

ھەولێر-KDP.info- پرۆژەی ڕووناکی دەگاتە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، بەمەش سوودمەندانی پرۆژەکە دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێک.

 
فراکسیۆنە کوردستانیەکان: ئەم بڕیارە ئامانجێكی سیاسیی له‌ پشته‌‌ و پێشێلکردنی دەستووری عێراقە

THURSDAY, 29 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- فڕاکسیۆنە کوردستانییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوە دا کە داوایان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بڕیاری بەپەلەی ناردنی مووچە بدەن و ئەم مافەی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بە ھیچ ململانێیەکی سیاسی نەبەسترێتەوە.

 
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە

THURSDAY, 29 MAY 2025 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان وەڵامێکی بە زمانی عەرەبی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە: ئەو رێڕەوەی وەزارەتەکەتان گرتوویەتییەبەر لە دیاریکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستووری عێراقە، دیاریکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان دەبێت پشت بە داھاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک خەرجی کردەیی.

 
د.رێناس جانۆ: حکومەتا هەرێمێ شیایە رولەکێ گەلەک باش هەبیت دسەقامگێرییا سیاسی و ئابوری و ئێمناهی

THURSDAY, 29 MAY 2025 16:05:44

دھۆک-KDP.info-  بوچی باوەرییا حکومەتەکا زل هێزا وەکو حکومەتا وەڵاتێن ئێگرتی یێن ئەمریکا ب حکومەتا هەرێما کوردستانێ دهێت؟ ددەمەکێ دا دوستایەتییەکا باش و موکوم دناڤ بەرا وان دا هەیە! ئەڤە تەوەرێ هەڤپەیڤینا مە بوو دگەل سیاستەمدار د.رێناس جانۆ، دکتورا دزانستێن سیاسی دا،

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact