Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 19 MAY 2025 18:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان
| KDP.info


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستاڤی ئێزگەی دەنگی كوردستان و هەموو ئەو خەباتگێڕانە دەكەم كە لە قۆناغەكانی ڕابردوودا لە ئێزگەی دەنگی كوردستاندا دەنگی شۆڕش و خەباتی گەلی كوردستان بوونە.

دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی كوردستان، شۆڕش و وەرچەرخانێك بوو لە گەیاندنی دەنگی ڕەوای گەلەكەمان و لە هەمانكاتیشدا بووە سەرچاوەی ئیلهام و بەرچاوڕوونی بۆ شۆڕشگێڕان و پێشمەرگە قارەمانەكان و ڕێكخستنە حزبییەكان و هەموو چینوتوێژەكانی گەلی كوردستان و ڕۆڵێكی كاریگەری هەبوو لە گەیاندنی پەیامی شۆڕش بۆ سەرانسەری كوردستان و ناوچەكە و جیهان.

ڕۆڵی ئێزگە تێكۆشەرەكەی دەنگی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی شۆڕشدا هەمیشە لە یادەكاندا دەمێنێتەوە. هیوادارم ئێستایش بە نەفەسێكی تازە و بە سوودوەرگرتن لە تەكنیك و شێوازی نوێ بەردەوام بێت لە بەرگریكردن لە مافەكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی ڕەسەنایەتی و كولتوور و پێكەوەژیان و نیشتیمانپەروەری لەناو خەڵكی كوردستاندا.

 

مسعود بارزانی

28ی ئەیلوولی 2023

 




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى ئێران كۆبوونه‌وه‌

MONDAY, 19 MAY 2025 17:05:39

ھەولێر-KDP.info-  له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/5/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان، ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، كۆبووه‌وه‌.

 
قادر حه‌سه‌ن: كورد ئێستا یاریزانێكی دیاری ناو گۆره‌پانه‌کەیە

MONDAY, 19 MAY 2025 17:05:06

هه‌ولێر -KDP.info- شرۆڤه‌كارێكی سیاسی پێی وایه‌، كورد ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و ده‌ڵێ "به‌هۆی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، كورد ئێستا یاریزانێكی دیار و سه‌ره‌كییه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌." 

 
د.دیندار دۆسکی: سەردانەکانی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکوومەت ئەنجامی زۆر باشیان دەبێت

MONDAY, 19 MAY 2025 15:05:32

دھۆک -KDP.info- سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێت "سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا و سەردانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیران، ئەنجامی باش و دەستکەوتی گەورەیان بۆ ھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە ئەمە گرنگیدانی وڵاتانە بە ھەرێمی کوردستان."

 

٦٣ ساڵ پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی لە ھەموو گەلی کوردستان پیرۆز بێت

MONDAY, 19 MAY 2025 13:05:24

ھەولێر-KDP.info- بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٦٣ساڵ بەسەر پەیوەندیکردنی سەرۆک بارزانی بەڕیزەکانی پێشمەرگەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، ئێستاش سەرۆک بارزانی وەکو ئەوکاتەی چۆتە ڕیزەکانی پێشمەرگە ھەر خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و داکۆکی لە مافی خەڵکی کوردستان دەکات  و بۆتە مەرجعی باڵای گەلی کورد بەگشتی. 

 
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە شاعیری گەورەی کورد مەدحەت بێخەو كرد

MONDAY, 19 MAY 2025 13:05:56

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ دووشەممە 19ی ئایاری 2025، لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاعیری گەورەی نەتەوەیی کورد مەدحەت خدر عەبدوڵڵا ناسراو بە مەدحەت بێخەو کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact