بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (زەینەب عەبدوڵڵا رەسوڵ)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو (زەینەب عەبدوڵڵا رەسوڵ) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی
پارتی دیموکراتی کوردستان