Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 28 MAY 2025 11:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بۆ ڕێگریکردن لە کەمکردنەوەی مەترسیی بەبیابانبوون ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان گوتی، بۆ ڕێگریکردن لە بەبیابانبوونی ھەرێمی کوردستان چەندین ڕێکاری پێویست دەگیرێنە بەر و ئێمەش کۆمەڵێک پێشنیارمان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران، لەوانە پشتێنەی سەوزایی لە ھەموو پارێزگاکان و ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت.

ئازاد نووری عەوڵا، بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کودستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بەھۆی ئەوەی مەترسیی بەبیابانبوونی جیھان ھەیە، ھەرێمی کوردستانیش بەشێک دەبێت لەو مەترسییە، بۆیە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵا بە بەشداریی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئەنجام درا، بۆ ئەوەی ھەرچی ڕێکاری پێویستە بگرینە بەر بۆ ڕێگریکردن لە بەبیابانبوونی ھەرێمی کوردستان.''

ئازاد نووری عەوڵا گوتیشی: ئێمە پێشنیارەکانی خۆمان ئامادە کردووە و داومانەتە ئەنجومەنی وەزیران کە لەوێ لیژنەیەک بۆ قەیرانەکان ھەیە، بۆیە ئەوان بڕیار دەدەن.''

عەولا ڕوونیشی کردوەوە: ''داوامان کردووە لە ھەموو پارێزگاکان پشتێنەی سەوزایی دروست بکرێت و دارستانی دەستکرد و ڕێژەی سەوزاییش زیاد بکرێت، ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە مەترسی لەسەر بەبیابانبوونی ھەرێمی کوردستان  کەم بکاتەوە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 




دوایین هەواڵەکان

د. هێمن هه‌ورامی: ڕۆڵی حزبی لە پێشڕەوایەتی کۆمەڵگە بۆ بەشداربووان خستەڕوو

WEDNESDAY, 28 MAY 2025 11:05:47

ھەولێر-KDP.info- د. هێمن هه‌ورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و به‌رپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە درێژەی بەردەوامی بەرێوەچوونی خولی  بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادران، دوو وانەی بۆ بەشداربووانی خولی بیستەم  پێشکەشی هەڤاڵانی بەشداربوو کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (سۆران حەمە نەسیم) دەکات

WEDNESDAY, 28 MAY 2025 09:05:41

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی هاوژینی هەڤاڵی بەڕێز (سۆران حەمە نەسیم)، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەكەیان دەکات.

 
ئەمڕۆ مەسروور بارزانی دەرئەنجامی سەردانەکەی بۆ واشنتن دەخاتەڕوو

WEDNESDAY, 28 MAY 2025 09:05:12

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی دەرئەنجامی سەردانەکەی بۆ واشنتن، بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو. 

 
ئەمڕۆ یازدەیەمین کەرنەڤاڵی ڕۆژی بە پارێزگابوونی دھۆک بەڕێوەدەچێت

TUESDAY, 27 MAY 2025 14:05:45

دھۆک-KDP.info- ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی یازدەیەمینی ٥٦ ساڵەی بەپارێزگابوونی دھۆک لە ژێر ناوی (جوانی و خزمەت) لە دھۆک بەڕێوە دەچێت، بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و ھونەری دھۆکیش دەڵێت، کەرنەڤاڵی ئەمساڵ جیاوازتر دەبێت لە ساڵانی ڕابردوو و کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن.

ھاووڵاتیان بۆ KDP: کاتی ئەوەیە ھەمووان پێکەوە لە پشت حکوومەتی خۆمان بین

TUESDAY, 27 MAY 2025 13:05:00

سلێمانی-KDP.info- بە سەرپەرشتیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دوو ڕێککەوتنی گەورە لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و گەورە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا لە بواری وزەدا واژۆ کران، ئەوەش پاڵپشتیی حکوومەتی ئەمەریکای لێکەوتەوە، ھاووڵاتیان دڵخۆشن و پێیان وایە ئەم ھەنگاوە ئاسایشی ئابووریی کوردستان جێگیر دەکات.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact