Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 07:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەواڵی گشتی








سۆفی : بەشداریکردنی سەرۆکی حکومەت لە کۆنفرانسی داڤووس لەڕووی سیاسی وئابوری گرنگی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە

1/17/2024 2:47:11 PM

ھەولێر_KDP.info_ سەرۆکی پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسیەکان گوتی ، بەشداریکردنی سەرۆکی حکومەت لە کۆنفرانسی داڤووس  لەڕووی سیاسی و ئابوری گرنگی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە ، چونکە دەتواندرێت پەیوەندیەکانی ھەرێم و وڵاتان باشتر لێ بکرێت و ھانی کۆمپانیاکانیش بدرێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کاری وەبەرھێنان بکەن.


لیژنەی ناوچەی لەندەن وێبینارێكی بۆ د. بەشیر حەداد ساز كرد

4/19/2021 11:23:04 AM

لەندەن-KDP.info- لە درێژەی كار و چالاكییەكانی لیژنەی ناوچەی لەندەنی پارتی دیموكراتی كوردستان و لە میانەی وێبیناری هەفتانەی ناوچەدا، میوانداریی دكتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كرا و بابەتێكی لە ژێر ناونیشانی (پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ و یاسای بودجەی فیدڕاڵیی ساڵی ٢٠٢١) پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.


جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی كۆچی داویی كرد

10/24/2017 11:51:26 AM

ھەولێر-KDP.info-  (عه‌لی عه‌بدوڵڵا) جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

 


٢٧هەزار عارەبی ڕەبیعە واژۆیان بۆ سەربەخۆییی کوردستان کردووە

2/15/2016 10:03:33 AM

ڕەبیعە-KDP.info-  لەسەر داوای عارەبەکانی ناوچەکە کە بڕوای تەواویان بە ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستانیش هەیە، یەکەمین بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕەبیعە کرایەوە.

 


لە ساڵیادی شەهیدانی قەندیلدا.. سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی

9/1/2014 5:45:39 PM

كاتێك لە ئەلبوومی ژیانی ئەم میللەتە ستەملێكراوە رادەمێنین، بە سەدان و هەزاران دیمەن و چیرۆكی سەیر سەیر دێنەوە پێش چاومان، كە گوزارشتن بۆ ڕۆژە سەخت و كارەساتاوییەكان و هەریەكەیان تۆمارێكی سەرنجڕاكێش و هەستبزوێنن و لە زهنی مرۆڤدا فلیمێكی واقیعی بەرجستە دەكەن.


كادیران لە 16-ی ئابدا: پارتی چەتری كۆكردنەوەی سەرجەم وزە و توانا نەتەوەیی و نیشتمانییەكانە

8/16/2014 4:12:39 PM

هەولێر-KDP.INFO- كادیرانی پارتیی دیموكراتی كوردستان، وێڕای پیرۆزكردنی 16-ی ئاب، لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیدا ڕایدەگەیەنن كە، پارتی بووەتە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم وزە و توانا نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و ئاراستەكردنیان بۆ خەبات و بەرخودان و بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجی گەلەكەمان. لەسەر ئەو باوەڕەشن کە، پەیامەكەی جەنابی (سەرۆك بارزانی) كە بە بۆنەی تێپەڕبوونی 68ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان ئاراستەی كادیر و ئەندامانی كرد، باشترین ئامادەكارییە بۆ تێپەڕاندنی دوو پرسی هەنووكەیی ڕووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتێكی گەورەی تیرۆریستی بەناو ئیسلامی و وەدەرنانیان لە خاكی پیرۆزی كوردستان لەلایەك و دانانی سنووری جوگرافیای كوردستان لە هەنگاوێكی تردا.

 


سوپاسنامەیەک لە فازڵ میرانییەوە

8/15/2014 2:07:12 PM

پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی خۆم و خانەوادەم بۆ هەموو ئەو خوشک و برایانە دەگەیەنم کە ها‌وخه‌ممان بوون لە ڕووداوی برینداربوونی یادگاری کوڕم، چ بە سەردان چ بە نامە و بە بروسکە. 


خەسرۆ گۆران: پێویستە دیموكراسییەتێكی راستەقینە لە وڵاتدا پێڕۆ بكرێت

7/9/2014 7:28:36 PM

پیرمام -kdp.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ جێگری كۆنسووڵی گشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هەرێم ڕایگەیاند، كێشەكانی ئێستای عێراق قووڵن و بە ئاسانی نایەنە چارەكردن، بۆیە پێویستە دیموكراسییەتێكی راستەقینە لە وڵاتدا پێڕۆ بكرێت. دەشڵێت: "پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە كاری بۆ چەسپاندنی دیموكراسییەت لە عێراقدا كردووە".

 


شاندێكی پارتی، یەكگرتوو و كۆمەڵ لە سلێمانی كۆ بوونەوە

7/1/2014 4:50:27 PM

سلێمانی -KDP.info-  شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی پۆستە باڵاكانی پارێزگای سلێمانی، لەگەڵ شاندی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامیدا كۆ بووەوە.

 


مستەفا مەسعوود بارزانی: هەر پەیج و ئەکاونتێک بە ناوی منەوە هەبێت، ساختەیە

6/1/2014 1:52:51 PM

هەولێر-KDP.info-  مستەفا مەسعوود بارزانی، لە ڕوونکردنەوەیەکیدا ڕەتی دەکاتەوە کە هیچ پەیج و ئەکاونتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هەبێت و دەشڵێت، ئەوانەیشی بە ناوی ئەوەوە دروست كراون ساختەن.

 



previous 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10  ... next 
 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact