خورماتوو-KDP.info- جێگری فەرماندەی لیوای ٦ـی ھێزی یپێشمەرگە لە خورماتوو دەڵێت، ئەگەرچێ بڕیارە ئەمڕۆ بۆ دواجارکورد و شیعە بۆ چارەکردنی دۆخەکە کۆ ببنەوە؛ بەڵام وەک ئەودەڵێت، چارەکردنی ئەو دۆخە ئاسان نییە لەبەر ئەوەی دەستیدەرەکی لەپشتە.
جێگری فەرماندەی لیوای 16ی ھێزی پێشمەرگە لەخورماتوو(بارزان ئەحمەد خاڵە)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیدیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئێستا دۆخەکە ئارامە و لە شەوەوە تەقە وەستاوە، بڕیاریشە ئەمڕۆ دواکۆبوونەوە بکرێت بۆئەوەی بگەنە رێککەوتن، چونکە لە دوای ئەوەی رێککەوتنیشکرا، نۆ پێشمەرگە و ھاووڵاتی شەھید بوونە."
(بارزان ئەحمەد) گوتیشی، "تاکەمەرجی ئێمە بۆ رێککەوتن لەگەڵحەشدی شەعبیدا ئەوەیە، پێویستە شارەکە چۆڵ بکەن و بچنەدەرەوەی شار، هەڵبەت ھێزی پێشمەرگە ھەر دەمنێتەوە، لەبەر ئەوەی لە دەوروبەریشدا ھەیە."
(خاڵە) ئاماژە بەوەی کە، دوێنێ حەشدی شەعبی ھێزێکی بردبووەخورماتووەوە بۆ ئەوەی پاڵپشتیی لە ھێزەکانیان بکات، بەڵاملەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە رێگرییان لێ کراوە و رێگە نەدراوە بچنە ناو شارەوە.
جێگری فەرماندەی لیوای ٦ـی ھێزی پێشمەرگە لە خورماتووباوەڕیشی وایە، "چارەکردنی ئەم دۆخە ئاسان نییە، لەبەر ئەوەیدەستی دەرەکی لەپشتە، چونکە شیعەکان دەیانەوێت ھەرێمێک بۆخۆیان لە ناوچەکە دروست بکەن و، ھەموو ھەوڵێکیشی بۆدەدەن، بەڵام ئێمەش بە ھەموو توانایەکەوە ڕووبەڕوویان دەبینەوەو رێگا بەوە نادەین."
هاوکات (ئهحمهد شێخ لهنگهرى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: ئەگەرچی دۆخی خورماتوو ئەمڕۆ ئارامە، بەڵام شار خەریکە به تهواوهتى چۆڵ دەبێ".
(شێخ لهنگهرى) گوتیشى، "بارودۆخێكى زۆر خەراپ ههیه لهنێو خورماتوو، تهواوى دانیشتووانى شاڕ نیگهرانن و، بهداخهوه شههید و بریندار ههیه.
بڵند ئیبراھیم-نهشوان بهرزنجى