مۆرگان كه‌پلان*
له 2ی نیساندا، دوو پارته سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستانی عێراق- پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان- راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆبوونی كورد و پابه‌ندبوونی خۆیان له‌و بواره‌دا راگه‌یاند. به زۆری ئه‌و دوو پارته بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كدا، به‌ڵام پێده‌چێت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی مووسڵ له كۆتاییه سه‌خته‌كه‌ی و، دوای نزیكه‌ی سێ ساڵ له شه‌ڕی به‌رده‌وام له دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (كه به داعش ناسراوه)، ئه‌وا كوردی عێراق باوه‌ڕی وایه كه كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و كارته سیاسییه‌ی به زه‌حمه‌تی به‌ده‌ستیان هێناوه، به‌كاری بهێنن.
سه‌ركرده‌كانی كوردستان ده‌زانن سه‌ربه‌خۆیی به ئاسانی به‌ده‌ست نایه‌ت. به‌تایبه‌تی، توركیا و ئێران پابه‌ندن به‌وه‌ی رێگری له هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م چه‌شنه بكه‌ن، ئه‌ویش به‌له‌به‌رچاوگرتنی نیگه‌رانییه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر خه‌ونی دانیشتووانی كوردی وڵاته‌كه‌یان. له هه‌مان كاتدا، ئه‌مه‌ریكایش له رووی مێژووییه‌وه، بیرۆكه‌ی پارچه‌پارچه‌بوونی عێراقی ره‌ت كردووه‌ته‌وه، چونكه ترسی هه‌بووه له‌وه‌ی ئه‌مه ببێته پێشینه‌یه‌ك بۆ جیابوونه‌وه له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا. ته‌نانه‌ت ناكۆكیی نێوان كورد له‌باره‌ی كات و پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه بۆته هۆی سنوورداركردنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆییی كورد. به‌وپێیه، سه‌ركرده كورده‌كان ئه‌وه‌یان خستۆته‌ڕوو كه ریفراندۆم راگه‌یه‌ندنی خواست و ویسته و سه‌ربه‌خۆییی راسته‌قینه ماوه‌یه‌كی دواتر دێته‌ئاراوه.
هه‌روه‌ها ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه، كه ئه‌م خواست و ویسته رابگه‌یه‌نرێت. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان دۆخه‌كه جیاوازه و مایه‌ی ئومێدێكی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی كوردی عێراق پتر گه‌شبین بن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا گرتنه‌به‌ری رێگای سه‌ربه‌خۆیی سه‌ركه‌وتوو بێت. ئه‌و جیاوازییه‌ش بریتییه له بوونی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
له گه‌شتێكی ئه‌م دواییه‌دا بۆ كوردستانی عێراق، من قسه‌م له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری سیاسه‌تمه‌داران، به‌رپرسان و بزنسمانهكاندا كرد كه باوه‌ڕیان وابوو سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپ ده‌رفه‌تگه‌لێكی نوێی بۆ سه‌ربه‌خۆییی كورد ره‌خساندووه. له‌وه‌ش زیاتر، رای گشتیی كورد، به شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌شبینه له‌باره‌ی تره‌مپه‌وه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه. ئه‌گه‌رچی زۆرێك له لایه‌نه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپ كه بوونه‌ته هۆی ورووژاندنی حه‌ماس و په‌رۆشیی كوردی عێراق، هه‌مان ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه شاره‌زایانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌ران بوون له‌باره‌یانه‌وه.
دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ره‌وتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه
یه‌كه‌م، تره‌مپ دامه‌زراوه‌ی ته‌قلیدیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتگوێ ده‌خات. له مانگی كانوونی دووه‌مه‌وه، كۆشكی سپی چالاكانه كاری كردووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی كه‌سایه‌تییه به ئه‌زموونه‌كانی بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له رێی كهمنرخكردنی پیشه‌ی به‌رپرسه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و، فه‌رامۆشكردنی شاره‌زا ناسراوه‌كانی پارتی كۆماری. حاڵی حازر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوڕ و تینی له‌ده‌ست داوه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌بێ به‌رپرسه باڵاكان به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م بۆشاییه‌ش مایه‌ی مه‌ترسییه بۆ شاره‌زایانی نێو هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له رووی مێژووییه‌وه بناغه و بنچینه‌ی به‌رده‌وامبوونی مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا بووه له‌گه‌ڵ جیهاندا. به كورتی، هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی مه‌عریفه‌ی دامه‌زراوه‌یی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ت، ناوچه، سه‌ركرده و پێوه‌ندییه‌كانه‌وه- كه بۆ چه‌ندین ده‌یه ده‌چێت كۆ ده‌كرێنه‌وه، په‌ره‌یان پێبده‌درێت و رێك ده‌خرێن- له‌ده‌ست نه‌چێت له دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی نوێ ده‌ستبه‌كار بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له روانگای مێژووییه‌وه، به‌لای كه‌مه‌وه تاوه‌كو راپه‌ڕینی كورد له ساڵی 1991 و تاوه‌كو داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له ساڵی 2003، دامه‌زراوه‌ی دیپلۆماسی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌یه‌كی باشی له‌گه‌ڵ كورددا نه‌كردووه.
ئه‌گه‌رچی له ئێستادا ئه‌مه‌ریكاییه‌كان راهاتوون له‌گه‌ڵ بینینی دیمه‌نی ته‌وقه‌كردنی به‌رپرسه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كورد و چاوپێكه‌وتنیان به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، ئه‌و دیپلۆماتكاره كوردانه‌ی –ماوه‌یه‌كی زۆریان له‌م پیشه‌یه‌دا به‌سه‌ر بردووه- خێرا بوون له ئاماژه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه دیارده‌یه‌كی نوێیه كه دوای 60 ساڵ له به‌رهه‌ڵستیكردن و ئێش و ئازار دێت. ئه‌گه‌رچی چه‌ندین تاكه‌كه‌سی هاوسۆز هه‌بوون، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، دامه‌زراوه‌یه‌ك بووه به زۆری سه‌لماندی كه رێگایه‌كی داخراوه‌یه له‌به‌رده‌م دیپلۆماسیه‌تی كوردیدا له سه‌ده‌ی بیستدا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه قووڵ رۆچووبوونه ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌وه كه پشتیوانیی یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتانیان ده‌كرد و ددانیان به بوونی كاراكته‌ره غه‌یره دهوڵهتییهكاندا نه‌ده‌نا. ده‌رئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ش ئه‌وه‌یه كه گرینگ نییه كوردی عێراق چه‌ند سوودبه‌خش بووه بۆ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له ساڵی 1970وه، هه‌روه‌ها گرینگ نییه چۆن پێوه‌ندییه نزیكه‌كان گه‌شه‌یان كردووه له دوای شه‌ڕی كه‌نداوه‌وه، به‌ڵام له رووی دامه‌زراوه‌ییه‌وه به‌ربه‌ستێك سه‌پێندراوه به‌سه‌ر پشتیوانیكردن له سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تره‌مپ، ئه‌و راستییه‌ی خستۆته‌ڕوو كه ئه‌و هه‌ست ناكات گرێدراوی سیاسه‌ت و پێوه‌ندییه پیادهكراوهكانه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له كانوونی یه‌كه‌می 2016دا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند نییه به سیاسه‌تی "چینی یهكپارچهوه"، به‌ڵام چه‌ند مانگێك دواتر هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕی. ئه‌گه‌رچی ره‌نگه ئه‌م روانگایه مایه‌ی نیگه‌رانی بێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه سوودمه‌ندن له نۆرمه پیاده‌كراوه‌كان، به‌ڵام زۆر كه‌س ئومێدی ئه‌وه‌یان هه‌یه تره‌مپ رێگای نوێ بكاته‌وه بۆ ددانپێدانان به ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا. له‌وه‌ش زیاتر، ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك – له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌وه- بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی وه‌زاره‌تی لاوازكراوی ده‌ره‌وه- رێكس تیلێرسۆنی به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری پێشووی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبێل- سوودی ده‌گمه‌نی خۆی هه‌یه. ره‌نگه تیلێرسۆن دیپلۆماتكارێكی به‌ئه‌زموون نه‌بێت، به‌ڵام رووخسارێكی دۆسته بۆ كورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیی به‌رفراوانكردنی كاری ئیكسۆن مۆبیلی بۆ كوردستان كرد له ساڵی 2011دا. ئه‌زموونی تیلێرسۆن وه‌ك كه‌سێك له بواری نه‌وتدا، به نیگه‌رانی و ستایشه‌وه- تێكه‌ڵێكی ته‌ندروست- پێشوازیی لێ كرا له واشنتۆن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی به ئیجابی لێی ده‌ڕوانرێت له هه‌رێمی كوردستانی عێراقی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتدا.
دووه‌م، ره‌نگه شاره‌زایانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی حه‌سره‌ت هه‌ڵكێشن بۆ په‌رۆشیی تره‌مپ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كارمه‌ند و ژه‌نه‌راڵه سه‌ربازییه خانه‌نشینكراوه‌كان له ده‌وری خۆی، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه ئه‌مه بۆی هه‌یه پێوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی هه‌ڵگێڕێته‌وه، به‌ڵام كوردی عێراق ئه‌مه به رێگایه‌كی نوێ ده‌زانێت بۆ باشتركردنی دۆخی خۆیان. له‌گه‌ڵ بوونی ژه‌نه‌راڵ جه‌یمس ماتیس وه‌ك وه‌زیری به‌رگری، ئه‌دمیراڵ مایكڵ رۆجه‌رز وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی، ژه‌نه‌راڵ جۆن كێلی وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی ناوخۆیی و، مایك پۆمپیو وه‌ك به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری، ئه‌وا ره‌نگه به‌رپرسه مه‌ده‌نییه‌كان له دوای به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانه‌وه بێن بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا. به‌ڵام بۆ كورد، ئه‌مه شتێكی ئیجابییه.
په‌نتاگۆن گه‌رم و گوڕتر بووه له مامه‌ڵه‌كردنیدا له‌گه‌ڵ كورد به به‌راورد به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌بوونی هاوكاریی سه‌ربازی نزیكه‌وه كه بۆ چه‌ندین ده‌یه پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له ئێستایشدا به‌تایبه‌تی هاوكاریگهلێكی به‌هێزن. له عێراقی دوای ساڵی 2003وه، په‌نتاگۆن و ده‌زگای هه‌واڵگری له نزیكه‌وه كاریان له‌گه‌ڵ كورددا كرد، له نێویاندا كار و كۆششه به‌رده‌وامه‌كان بۆ تێكشكاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له هاوینی ساڵی 2014وه. له رێی ئه‌م ئه‌زموونه سه‌ربازییانه‌وه، كارمه‌ندانی ئه‌مه‌ریكا و پێشمه‌رگه‌ی كورد رایه‌ڵێكی پته‌ویان بۆ متمانه و دۆستیایهتییان پێكهێناوه. له كاتێكدا كه ژماره‌یه‌كی زیاتری كارمه‌ندی سه‌ربازی –ئه‌وانه‌ی تێڕوانینێكی ئیجابییان هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر كوردی عێراقدا ده‌چنه نێو بازنه‌ی ناوخۆیی تره‌مپه‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری زیاتره كورد پێگه‌ی باشتر بێت له واشنتۆندا. بۆنموونه، ماتیس و ماكماسته‌ر، ئه‌زموونی باشیان هه‌یه له گۆڕه‌پانی عێراقدا. كاتێك ماتیس له مانگی نیساندا چاوی كه‌وت به سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی، كه‌ناڵی رووداو گواستیه‌وه كه ماتیس دووپاتی له پشتیوانیكردنی ئه‌مه‌ریكاوه كرده‌وه به‌وه‌ی باسی له‌وه كرد كه ئه‌و "ئاشنایه به كێشه‌ی كورد، كوردستان و ئه‌مه‌ریكایش شانبه‌شانی یه‌كتر قوربانییان داوه." كورد ئومێد ده‌كات كه ئه‌م رێزگرتنه بگۆڕێت بۆ هاوكاریی سیاسی و ئابووری و سنووره سه‌ربازییه‌كه تێپه‌ڕێنێت.
* مۆرگان كه‌پلان توێژه‌ری باڵای پڕۆگرامه‌كانی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه له‌سه‌نته‌ری بهلفهر له زانكۆی هارڤارد.. ئه‌م وتاره‌ی له گۆڤاری فۆرن ئه‌فێرز له 12ی نیسانی 2017 بڵاو كردووه‌ته‌وه.
سەروتاری سبەینێی گۆڤاری گوڵانیشه