هه‌ولێر-KDP.info- له لێدوانێكیدا، گوته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یێنێ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری بابەتی هێرشكردنه سه‌ر (د. فه‌رهاد پیرباڵ)ه و دڵگرانه به‌و رووداوه، داوایش ده‌كات ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیر بكرێن و بدرێنە دادگا.
ده‌قی لێدوانی گوته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان:
سه‌باره‌ت به رووداوی هێرشكردنه سه‌ر د. فه‌رهاد پیرباڵ له رۆژی چوارشه‌ممه 12/4/2017 له هه‌ولێر، بە گشت لایەک رادەگەیێنین کە به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری ئەم بابەتەیە و دڵگرانه به‌و رووداوه و، ده‌زگا په‌یوه‌ندیدارەکانی راسپاردووه ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن بۆ ئەوەی بدرێنە دادگە، تا به‌پێی یاسا ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا بكرێ.
د. ئومێد سەباح
گوته‌بێژی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان