Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 09:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"قەندیل و شام ئەمریان بە پەکەکە داوە، داعشەکان ئازاد بکرێن و ئەندامانی ئەنەکەسە زیاتر دەستگیر بکرێن"
| KDP.info


ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا، (عەبدولباست حەمۆ) دەڵێت، قەندیل و شام ئاماژەیان داوەتە پەکەکە، تیرۆریستانی داعش لە زیندانەکانیان ئازاد بکەن و ئەندامانی ئەنەکەسەیش زیاتر دەستگیر بکەن.

‌(عه‌بدولباست حه‌مۆ)، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستانی گوت: ''په‌كه‌كه‌ ئەو داعشانەی ئازاد کردووە، کە دەستگیری کردبوون، کەچی ٦٠ ئەندامی ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە زیندانی پەکەکەدان و ئازادیان ناکات، ئەمەش پیلانێکی ڕژێمی سووریا و پەکەکەیە، کە دەبێ داعشەکان ئازاد بکرێن و ئەندامانی ئەنەکەسە لە زینداندا بن.''

ئه‌ندامەکەى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان-سووریا دەڵێت: ''پەکەکەی ڕۆژئاوا لە قەندیل و شامەوە ئەمری پێ کراوە، دەبێ هەرچی داعشە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئازادیان بکات، کەچی بەردەوام بن لە زیندانیکردنی ئەندامانی ئەنەکەسە. قەندیل ئەمرێکی دیکەیشی داوەتە پەکەکەی ڕۆژئاوا، کە دەبێ لە باشووری کوردستان بەردەوام بن لە نانەوەی ئاژاوە و هەرچی لە دەستیان دێت، بیکەن بۆ ئەوەی ببنە ئاستەنگ لەبەردەم سەربەخۆییی کوردستاندا.''

(عه‌بدولباست حه‌مۆ) گوتیشی: ''قەندیل ئەمرێکی دیکەی داوەتە پەکەکە، بۆ ئەوەی شەڕی کورد و کورد دروست بکات و نەیەڵێت، دۆزی کورد بە ئامانج بگات، بەڵام ئێستا جیهان ئاگادارە لەو کارە نامرۆیانەی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەیکات و لە هەرێمی کوردستانیش دەستی کردووە بە کاری نابەجێ و داگیرکردنی گوندە سنوورییەکان و نانەوەی بشێوی لە شنگال و ناوچەکانی دیکەدا، ئاشکرایشە پەکەکە ئەجێندای ئیقلیمی جێبەجێ دەکات و  داهاتوویان رۆشن نییە و لەو پیلانانەیاندا شکست دەبات''.

نه‌شوان به‌رزنجى
 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact