ههولێر-KDP.info- چالاکوانێکی ڕۆژئاوای کوردستان دهڵێ، پەکەکە فهرمانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و چەکدارەکانی کردووە، رێگری لە هەر گردبوونەوەوە و چالاکییەک بگرن کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، ئهمهش ترسه لە هەموو دەنگێکی ناڕەزایی.
(ئەحمەد حەمەئەمین) چالاکوانی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئەندامی سکرتاریەتیی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان- ڕۆژئاوا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ''نووسراوهكهی پەکەکە لە ڕۆژ ئاوای کوردستان، به واتای ترسه له جهماوهر، ترسه لە ههر گردبوونەوەیەک بەتایبەت نەورۆوزی ئەمساڵ، پهكهكه به هۆی ستهمكارییهكهیهوه دەترسا خەڵک لە دژیان ڕاپەرن.''
ئهو گوتی: "دوای ئەوەی دەزگا راگەیاندنەکانی باشووری کوردستان راستیی نووسراوەکەی پەکەکەیان هەڵماڵی، لە ترسی قسەی خەڵک و راگەیاندنەکان سیناریۆیەکیان دروست کردووە، گوایە لە چەند شوینێک خۆیان نەورۆز دەکەنەوە؛ ئاگاداری کادیرانی خۆیشیان کردووەتەوە کە وێنە و لۆگۆی پەکەکە ئامادە بکەن؛ دیاره بەشێک لە خەڵک خراونەتە ژێر گوشاری ناچاری. خۆی ئەم سیاسەتانەی پەکەکە ساڵانێک پێش ئێستا حکوومەتی بەعس پێڕۆی دەکرد چونکە لە دەنگی ناڕەزایی خەڵک دەترسا.''
ئهو چالاکوانی ههروهها گوتی، بە فەرمانی پەکەکە هەر گردبوونەوە و ئامادەکارییەک بۆ نەورۆز، دەبێت رێگری لێ بکرێت و لە هەر شوێنێک کۆبوونەوە کرا رێگری لێ دەکرێت.
کارزان سەباح هەورامی