هەولێر-KDP.info- پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی پارێزگای نەینەوا، له داهاتووی ناوچه‌كه‌یان دوای نه‌مانی داعش نیگه‌رانن. ئه‌وان، دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئێستایش دره‌نگ نییه بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی سیاسی له‌سەر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ناوچانه بكرێت.
(كه‌رخی ئاڵتی به‌رماخ) سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی توركمان، "بێگومانه" له‌وه‌ی دوای نه‌مانی داعش له پارێزگای نەینەوا، گرژی و ئاڵۆزی له هه‌ندێ ناوچه روو ده‌دات.
ئه‌و، به‌وپێیه‌ی كه پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی زۆر له ناو لە مووسڵ و دەشتی نەینەوادا ده‌ژیێن، به پێویستی ده‌زانی بەرله پرۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی داعش، ئه‌نجوومه‌نێكی خۆجێیی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ناوچه ئازادكراوه‌كان دیاری كرابوایه، "به‌ڵام حكوومه‌تی به‌غدا په‌له‌ی هه‌بوو بۆ گرتنه‌وه‌ی مووسڵ".
(كه‌رخی ئاڵتی به‌رماخ) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "هێزی سه‌ربازی به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ ئیداره‌ی ناوچه تازه‌ئازادكراوه‌كان بكات، ئێستایش كات دره‌نگ نییه و پێویسته ئه‌نجوومه‌نێكی خۆجێی، به به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان دروست بكرێت. ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌توانێ تا به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن یان ریفراندۆم، ئیداره‌ی ناوچه‌كان بكات و پێش له دروستبوونی گرژی و شه‌ڕ بگیرێت".
ئه‌و، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كان ترسیان له دۆخی مووسڵی دوای داعش هه‌یه.
بە هۆی داگیرکاریی داعش و ئەو جەنگەی لە ناوچەکەدا بە تایبەت لە دەشتی نەینەوادا ناویەتییەوە، ڕێ بۆ زۆر هێز خۆش کراوە تا پێگەی خۆیان لە ناوچەکەدا قایم بکەن، زۆرێک لە چاودێران و سیاسییەکانی زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان، بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە، ئامادەیی حەشدی شەعبی و، لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی پەکەکە، بە هۆکارێک لە دابیننەکردنی سەقامگیری و ئاوەداننەکردنەوەی ناوچە ڕزگارکراوەکان دەزانن.
ئێستا كه شه‌ڕی داعش له عێراق به‌ره‌و ئه‌نجامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌نگاو ده‌نێ، پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی مووسڵ سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی چڕتر كردووه‌ته‌وه.
كلد ئاشوورییه‌كانی مووسڵیش، له كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌و ترسه‌یان ده‌گیڕێننه‌وه كه ره‌نگه دوای نه‌مانی داعش، رووی راسته‌قینه به‌خۆیه‌وه بگرێت.
(رۆمیۆ هه‌كاری) سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی بێت نه‌هره‌ین، زۆر به روونی و ئاشكرایی دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "ترسی ئێمه له مووسڵی دوای داعش، به هۆی هه‌ڵوێست و لێدوانی عه‌ره‌به سوننه‌كانه. ئه‌وان تا ئێستایش پێیان وایه ده‌بێ هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه ملكه‌چی ئه‌وان و حكوومه‌تی ناوه‌ندیی به‌غدا بن".
كلد ئاشووری خۆیان به خاوه‌ن مێژوویه‌كی كۆن له ده‌شتی نەینەوا ده‌زانن و هه‌ر بۆیه له سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، داوای دروستبوونی پارێزگای ده‌شتی نه‌ینه‌وایان كردووه.
(رۆمیۆ هه‌كاری) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "له رێگه‌ی پارێزگای ده‌شتی نه‌ینه‌واوه، ماف و داخوازییه‌كانی ئێمه دابین ده‌كرێت".
كوردانی ئێزدییش هه‌مان داخوازییان هه‌یه و به‌وپێیه، نەینەوا به‌سه‌ر دوو پارێزگای ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شنگالی لێ جیا ده‌بێته‌وه.
هه‌موو پێكهاته‌كان ئه‌و پێشنیاز و داواكاریانه به مافی خۆیان ده‌زانن و، وه‌ك (حازم میرته‌حسین به‌گ) ئاشكرای ده‌كات، له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به رژدی پشتگیریی له دامه‌زراندنی دوو پارێزگای شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌كرێت.
(حازم میرته‌حسین به‌گ) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ئێمه داوای پارێزگای شنگالمان كردووه و ده‌مانه‌وێ سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بێت و، خۆمان كاروباری خۆمان به‌ڕێوه ببه‌ین. كۆمه‌ڵگا‌ی نێوده‌وڵه‌تییش پشتگیریی له‌و داوایه‌ی ئێمه ده‌كات".
ئه‌و، به گه‌شبینییه‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانێ و ده‌ڵێ، دوای نه‌مانی داعش، هه‌موو پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆ ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌ن و شێوه‌ی ئیداره‌كردنی ناوچه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن.
مووسڵ، له رۆژی 10ـی شوباتی ساڵی 2014 كه‌وته ژێر ده‌سته‌ڵاتی چه‌كدارانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی. ئێستا به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقه‌وه ئازاد كراون و شه‌ڕ له ناو شاری مووسڵ به‌رده‌وامه. ژماره‌ی دانیشتووانی مووسڵ نزیك به سێ ملیۆن كه‌سه و یه‌ك له سێی ئه‌و ژماره‌یه، كوردن.
کاوە جەم