ههولێر-KDP.info- ڕۆژنامهنووس و پێشكهشكار(شیفا گهردی) بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوهوه له مووسڵ، شەهید بوو و، وێنەگرەکەشی بریندار بووه.
بهگوێرهی ههواڵێكی تهلهڤزیۆنی رووداو، ئەمڕۆ شەممە 25/02/2017، لەکاتی رووماڵی رووداوەکانی شاری مووسڵ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوهوه، رۆژنامەنووس (شیفا گەردی) كه له كهناڵی رووداو كاری دهكرد، شەهید بوو و، وێنەگرەکەشی به ناوی (یوونس مستەفا) بریندار بوو.
(شیفا زکری ئیبراهیم) كه به (شیفا گەردی) ناسرابوو، لەو ناوچەیە شەهید بووە، کە چەند رۆژێکە لە بەری راستی مووسڵدا کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە و لەوێدا بۆمبێکی چیندراوی بەجێماوی داعش پێیدا تەقیەوەتەوە.
(شیفا گەردی)ی تهمهن 31 ساڵ، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی مووسڵهوه، بەرنامەی تایبەتی بەو شەڕە بە ناوی فۆکس مووسڵ هەبوو، بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و، راپۆرتی دەکرد.