Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 11:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەڵاح دەلۆ: سەرۆک بارزانی لەگەڵ حزبەکان کۆ دەبێتەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، (سەلاح دەلۆ) دەڵێ، چاوەڕوان دەکرێت لەدوای هاتنەوەی (سەرۆک بارزانی) لە درەوەی وڵات، پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان فرەوانتر ببێت و، (سەرۆک بارزانی)ش لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان کۆ دەبیتەوە

(سەڵاح دەلۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ کۆنگرەی میونشن و فەڕەنسا و تورکیا گەورە و گرینگە. ئەو پێشوازییەی لێی دەکرێت لەسەر ئاستی سەرۆکی وڵاتە. کە سەرۆککۆمارەکان و سەرۆکوەزیرەکان لە ئاستی سەرۆکی وڵاتدا پێشوازیی لێ دەکەن، هێمای ئەوە دەگەیەنن کە گەلی کوردستان و کەسی وەک (سەرۆک بارزانی) لە دیپلۆماسیدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە و، ئێمەش چاوەڕوانیمان لەو وڵاتانەی کە دۆستمانن و دۆستایەتیمان دەکەن، ئەوەیە کە لە داهاتوودا پشتیوانمان بن. بۆیە بڕیارە لەسەر پرسی سەربەخۆیی لەگەڵ بەغدایش قسە بکەین، چونکە ئێستا پرسی سەربەخۆیی بووەتە دیفاکتۆ و ئەوەش مافی خەڵکی کوردستانە و ناکرێت چاوەڕوان بین بەغدا خێرمان پێ بکات، چونکە هەر ڕۆژە و بە بیانووێک مامەڵەمان لەگەڵ دەکات.''

ئەندامەکەی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دەڵێ: ''لە بەغدا عەقڵییەتێک هەیە، کە نایەوێ هەندێک شت وەربگرێت، ناشیەوێ گوێ بگرێت، ئەگەرنا ئەوە چەند ساڵە ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین، دەمانەوێت گفتوگۆیان لەگەڵ بکەین، دەمانەوێ تێیان بگەیەنین، کە چیمان دەوێت، کەچی ئامادە نین. بۆیە باشترە عێراق و هەرێمی کوردستان وەک دوو دراوسێی باش مامەڵە بکەن.''

)سەڵاح دەلۆ) دەشڵێ: ''(سەرۆک بارزانی) دوای سەردانەکەی، لەگەڵ حزبەکان کۆ دەبێتەوە بۆ ئەوەی دوایین قسەی خۆمان دەربارەی چارەنووسی کوردستان بکەین و، بڕیاریشە شاندێکی حزبی و حکوومی بچێتە بەغدا بۆ ئەوەی باسی هەندێک پرس بکرێت، کە پرسی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کوردستان یەکێک لەو پرسانەیە.''

کارزان سەباح
 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact