هەولێر-KDP.info- لە دیداریاندا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان، شاندێکی دیپلۆماسی و سەربازیی کۆنگرێسی ئەمەریکا پشتگیری‌یان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22-2-2017 (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوزای له شاندێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیی (جۆ وێڵسن) ئه‌ندامی كۆنگرێس و شاندێكی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه (قوباد تاڵه‌بانی) جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، (وێڵسن) خۆشحاڵی به دووه‌م سه‌ردانی خۆی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕۆڵی خه‌ڵك و حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژی تیرۆر ڕاگه‌یاند و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداران خواست.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هیوای تۆكمه‌كردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكای خواست و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌یشی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه. دواتر شاندی میوان چه‌ند پرسیارێكیان سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاراسته‌ی به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش و ڕاهێنان و مه‌شقكردن به پێشمه‌رگه و هاوكارییكردنی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر، دووپاتیشی كرده‌وه كه به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بارگرانییه‌كی زۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بووه و به‌غداش له‌م ڕووه‌وه هاوكار نه‌بووه و هیوای خواست كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی زیاتر هه‌رێمی كوردستان بكات.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ڕووی سه‌ربازییه‌وه هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایین، به‌ڵام له بواره‌كانی دیكه‌دا به‌تایبه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، هیچ پێشكه‌وتنێك دروست نه‌بووه. باسیشی له هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ڕازیكردنیان بۆ ئه‌وه‌ی له وڵاتی خۆیاندا بمێننه‌وه تاكو دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به پێویستی زانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی خۆی ببینێت.