Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 07:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سكرتێری گشتیی یوئێن: بۆ مسۆگەرکردنی ئاشتی، لەگەڵ بارزانیدا کار دەکەین
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سكرتێری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وەڵامی نامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دایەوە و ڕایگەیاندووە، خۆی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان حەز دەكەن لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) كار بكەن بۆ مسۆگەركردنی ئاشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان.


لە وەڵامی نامەی پیرۆزباییی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ سكرتێری تازەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سكرتێری نوێی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، (ئەنتۆنیۆ  گۆتیرس) سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە نامەیەكدا سوپاسی (سەرۆك بارزانی) و گەلی كوردستانی كردووە و هەروەها ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی (سەرۆك بارزانی) و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ ڕاگەیاندووە.
هەروەها ئەوەیشی لە نامەكەیدا بۆ (سەرۆك بارزانی) خستووەتەڕوو، كە هەموو لایەك لە ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەخت و مێژووییی تەحەدییاتەكاندان و، تیرۆر و هزری توندڕۆیی بەنیازە وڵاتان لەیەكتر دوور بكاتەوە.
(ئەنتۆنیۆ  گۆتیرس) ئەوەیشی ڕاگەیاندووە كە خۆی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان حەز دەكەن لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) كار بكەن بۆ مسۆگەركردنی ئاشتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان.
هەر لە نامەكەیدا سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دابینكردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ئەركێكی مێژوویی لە قەڵەم داوە و، بۆ ئەو مەبەستەیش دەیەوێ لە نزیكەوە هاوكار و هەماهەنگ بێت لەگەڵ (سەرۆك بارزانی).

 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact