Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 09:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حكوومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر دابه‌ش نه‌كردنی به‌شه‌ خۆراكی هاوڵاتیان، به‌ پاره‌ قه‌ره‌بوویان ده‌كاته‌وه‌
| KDP.info


 
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، رێگری كراوه‌ بڕێكی ز‌ۆری برنجی نه‌شیاو به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراقدا دابه‌ش بكرێت و به‌هۆی خراپی جۆره‌كه‌ی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ ده‌شڵێت، حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر دابه‌ش نه‌كردنی چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ به‌ پاره‌ قه‌ره‌بووی هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌.
 
 
(نه‌جیبه‌ نه‌جیب) به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "وه‌زیری بازرگانی عێراق له‌باره‌ی خراپی جۆری كه‌ل و په‌لی خۆراكی مانگانه‌، بانگی په‌رله‌مان ده‌كرێت، چونكه‌ چه‌ندین جاره‌ له‌ كاتی دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌دا كه‌ل و په‌لی خراپ كه‌ شیاو نییه‌ بۆ خواردن دابه‌ش ده‌كرێت، له‌ماوه‌كانی رابردووش جۆره‌ برنجێك به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كراوه‌، كه‌ شیاونیه‌ بۆ خواردن و گومانی زۆری له‌سه‌ره‌، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌ی دارایی نزیكه‌ی 600 تۆن له‌و برنجه‌ له‌ به‌نده‌رێكی شاری به‌سره‌ رێگری لێكراوه‌ بێته‌ نێو عێراق و دابه‌ش بكرێت.
 
 
(نه‌جیب) گوتیشى: "له‌سه‌ر خراپی كوالێتی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و جگه‌ له‌وه‌ش زۆرێك له‌مادده‌كان دابه‌ش نه‌كراون له‌ كاتی خۆیدا و بڕیاره‌ حكوومه‌تی عێراق هاوڵاتیان به‌پاره‌ قه‌ره‌بووبكاته‌وه‌ و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه‌ش هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام زانیاری وردم به‌رده‌ست نیه‌ له‌سه‌ر چه‌ند ماده‌ی خۆراك هاوڵاتیان قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ روونه‌ كه‌ ده‌بێت هاوڵاتیان قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه‌.
 
 
قائید میرۆ
 



دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact