داڤۆس-KDP.info- پانێلێكى ئه‌مڕۆى داڤۆس تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنى ره‌وشى عێراق و سووریا و (مه‌سعوود بارزانى)، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى پانێله‌كه‌ى كرد و رایگه‌یاند، تا ململانێى تائیفى چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، سه‌قامگیرى نایه‌ته ئاراوه و هه‌رێمى كوردستان پشتیوانى گه‌لى كورد له سووریا ده‌كات له باره‌ى ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكاشه‌وه، (سه‌رۆك بارزانى) روونیكرده‌وه، ئه‌و ئیداره‌یه زیاتر پشتیوانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر.
داهاتووى مووسڵ
(مه‌سعوود بارزانى)، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له پانێله‌كه‌دا رایگه‌یاند، مووسڵى دواى داعش پێویسته به جۆرێك ئیداره بكرێت كه هه‌ڵه‌كانى رابردوو دووباره نه‌كرێنه‌وه و ده‌سته‌به‌رى مافى هه‌موو پێكهاته‌كان بكرێت تێیدا.
(سه‌رۆك بارزانى) گوتى: "به دڵنیاییه‌وه پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ به دوو قۆناغ وه‌ك رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كرابوو له لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له 17ى ئۆكتۆبه‌رى رابردوو ده‌ستیپێكرد و پێشمه‌رگه توانى هێڵى به‌رگرى داعش تێكبشكێنن و به‌و هۆیه‌وه سوپاى عێراق توانى پێشڕه‌وى بكات بۆ رزگاركردنى مووسڵ".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ڵمه‌ته‌كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوو بوو و كۆتایى پێهات له 27ى مانگى تشرینى دووه/ نۆڤه‌مبه‌رى رابردوو و دواتریش سوپاى عێراق ده‌ستیكرد به جێبه‌جێكردنى پلانى داڕێژراو و له‌راستییدا سه‌ركه‌وتنى مه‌زن هاتنه ئاراوه له‌ته‌ك سه‌ركه‌وتنه‌كانى پێشمه‌رگه و هه‌ر دوێنێش شارى تلكێف له دوورى 20 كیلۆمه‌تر له باكوورى مووسڵ رزگار كرا. هه‌روه‌ها لایه‌نى چه‌پى مووسڵ هه‌رچه‌نده به‌رگریى كه‌مى لێماوه به‌ڵام رزگار كراوه و ئێستا پێویسته لاى رۆژئاواى مووسڵ رزگار بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "من هه‌وڵمدا ئه‌و كاته‌ى پلانى سه‌ربازى داده‌نرا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، كه پلانێكى سیاسى هه‌بێت بۆ قۆناغى دواى مووسڵ و هه‌ست ده‌كرا په‌له‌كردنێك هه‌بوو، ئێمه رێككه‌وتین له سه‌ر ئه‌وه‌ى لیژنه‌یه‌كى باڵا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا درووست بكرێت بۆ چاره‌سه‌كردنى ئه‌و كێشانه‌ى دێنه پێشه‌وه و له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه پێویسته ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ راى خه‌ڵكى ناوچه‌كه و راپرسى بكرێت كه ئه‌وان داواى چى ده‌كه‌ن و بڕیارى چى ده‌ده‌ن و پێویسته رێز له بڕیاره‌كه‌شیان بگیرێت چ وه‌كو شارى مووسڵ و چ وه‌ك پارێزگاى نه‌ینه‌وا چونكه ئه‌و پارێزگایه تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه و فره مه‌زهه‌ب و ئاین و نه‌ته‌وه‌یه و هه‌ر جۆره شێوازێكى به‌ڕێوه‌بردن پێویسته ده‌سته‌به‌رى مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان بكات و ئه‌و رووداوانه‌ى له سه‌رده‌مى داعش روویاندا ده‌بێت دووباره نه‌بنه‌وه".
سه‌رۆك بارزانى له داڤۆس: راپرسى هه‌نگاوى داهاتووه
پرسیار: ئایا پێتان وایه ئه‌مه گونجاوه لیژنه‌یه‌كى سه‌ربازى یاخود به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى كاروباره‌كان به‌ڕێبكات..
سه‌رۆك بارزانى: به دڵنیاییه‌وه راپرسى بۆ قۆناغى داهاتووه و ئێستا ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا هه‌یه و به‌رپرسى دیكه‌ى ئیدارى هه‌یه وه‌ك قائیمقام و شاره‌وانییه‌كان و ئه‌و لیژنه‌یه‌شى بڕیارى لێدراوه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێده‌چێت زیاتر بن له‌و ئالیانه‌ى هاتوونه‌ته ئاراوه.
ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، پێشبینى ده‌كه‌ین، وه‌زیرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گۆڕانكارییه‌كى ریشه‌یى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بهێنێته ئاراوه.
هه‌روه‌ها (سه‌رۆك بارزانى) روونیكرده‌وه، ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا زیاتر له ئیداره‌ى پێشوو به ته‌نگ شه‌ڕى تیرۆره‌وه ده‌بێت و هاوكارى زیاترى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌دات.
پرسیار: ئایا كاریگه‌رى گۆڕینى ئیداره‌ى ئه‌مریكا چ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر شه‌ڕى داعش و پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق ده‌بێت..
(سه‌رۆك بارزانى): به گوێره‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا روویانداوه، به پێى ئه‌وه‌ى كه له‌وانه‌وه بیستوومانه دڵنیایى ئه‌وه‌یان داوه كه به‌رده‌وام ده‌بن له هاریكاریكردنى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له دژى داعش، پێشبینى ده‌كه‌ین ئیداره‌ى ئێستا زیاتر له ئیداره‌ى رابردوو له بابه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر هاریكار بێت و ئه‌وه‌شمان بیستووه، به‌ڵام پێویسته چاوه‌ڕوان بین و ده‌بێت ئه‌نجامه‌كه‌ى ببینین.
سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌گۆڕێت
پرسیار: وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پاڵێوراو رۆڵێكى كاریگه‌رى هه‌بوو بۆ عێراق ئایا په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵى هه‌یه و ده‌یناسن..
سه‌رۆك بارزانى: پێشبینى ده‌كه‌ین و به دڵنیاییه‌وه ده‌یناسم و ئه‌وم بینیوه له ناوچه‌كانى دیكه و سه‌ردانى عێراقیشیى كردووه و كه‌سێك كه گرنگى به دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و پێشبینى ده‌كه‌ین ئه‌و گۆڕانكارییه‌كى ریشه‌یى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بهێنێته ئاراوه.
سه‌رۆك بارزانى، راشیگه‌یاند، پشتیوانى له‌و بژاره ده‌كه‌م كه گه‌لى كورد له سووریا پشتیوانى لێده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌رى رێكده‌كه‌وێت.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان خوازیاره به زوویى كێشه‌ى سووریا چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان.
پرسیار: ئێوه پێتان وایه هه‌رێمێكى ئۆتۆنۆمى كوردى له ناو سووریا دابمه‌زرێت، پێتان وایه ئه‌وه چاره‌سه‌رێكى كارا ده‌بێت..
سه‌رۆك بارزانى: من پاڵپشتى له‌وه ده‌كه‌م كه گه‌لى كورد له سووریا پشتیوانى لێده‌كه‌ن له رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كانى دیكه له‌سه‌رى كۆكبن و به ناوى خۆمه‌وه قسه ناكه‌م، ئه‌وه خواستى خه‌ڵكى ئه‌وێیه و هه‌روه‌ها ئێمه له هه‌مان كاتدا زیاتر له 300 هه‌زار ئاواره‌ى سووریامان په‌ناداوه و خوازیارین زووتر ئاشته‌وایى بێته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆیان.
ململانێى تائیفى سه‌قامگیرى له‌ناو ده‌بات
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته كار بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى بنه‌ڕه‌تى بۆ كێشه‌ى ململانێى ئاینى و مه‌زهه‌بى و تائیفى له عێراق و ناوچه‌كه، ئه‌گینا سه‌قامگیرى نایه‌ته ئاراوه.
پرسیار: سه‌باره‌ت به ململانێى تائیفى له عێراق و سووریا پێم خۆشه راى (سه‌رۆك بارزانى) بزانم..
سه‌رۆك بارزانى: كێبڕكێ و ململانێى ئاینى و مه‌زهه‌بى و تائیفى له عێراق و سووریا بوونى هه‌یه و ئه‌وه واقیعه و چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌شى ئه‌سته‌مه، به‌ڵام پێویسته كار بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك ئه‌گینا سه‌قامگیرى له‌و دوو وڵاته نایه‌ته ئاراوه.