كه‌ریم قادر
به رێكه‌وت له ماڵپه‌ڕێكی دژه‌كورد منگه‌منگێكم به‌ناوی "هەولێر چیتر لەكەدار مەكەن!" به‌رچاو كه‌وت، كه تێیدا شاگرد، ده‌قگرتوو به ئه‌ندێشه‌ی مامۆستاكه‌ی به شێوازێك، كه له ئه‌ده‌بدا پێی ده‌گوترێ "ئایرۆنیك"، سوكایه‌تیی به پێگه‌ی سیاسیی هه‌ولێر ده‌كات و به زمانی مامۆستاكه‌ی نووسیویه‌تی: "هەولێر، جیاواز لەسلێمانی و دهۆك، گرنگیەكی تایبەتی هەیە. چونكە پایتەختی هەرێمی كوردستانەو شوێنی كار و نیشتەجێبونی؛ ئەندامانی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، بنكە دیبلۆماسیەكانی وڵاتانی دەرەوە، شوێنی كار‌و نیشتەجێبونی بنكە گەورەكانی وەبەرهێنان و بەگەڕخستنی سەرمایە، هاوكاتیش لە نەخشەی سیاسیی و لە ستراتیجی سیاسیی و لەبواری جیۆپۆلۆتیكی هەرێمی كوردستاندا ئەهمیەتێكی گەورەی هەیە، ئەم گرنگییەی هەولێر تەنیا بۆ هەولێرییەكان نیە، بەڵكو بۆ هەمو كوردستانی عێراق و بۆ سەرتاسەری كوردستانیشە، بۆیە پێویستە لەشاری یەك حزبیەوە بیكەینە شاری هەمومان و شارێك بتوانێت ئەو دەورە مێژوییەی پێی سپێرداروە لە هەرێم و لەسەرتاسەری كوردستاندا بیگێڕێت".
هه‌ولێر به پێكه‌وه‌یی و یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ كه‌ركووك، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و شنگالدا، جگه له دێرینییه‌كه‌ی و بوونی هه‌ردوو شوێنه‌واره شارستانییه‌كه (قه‌رات و مناره)، كه له ئاستی جیهانیدا بایەخێكی سه‌رباری پێداوه، بوونی به‌رنامه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و رۆڵ و چۆنیه‌تیی پاراستنی له شه‌ڕ‌ی رێكخراوی تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تیدا دوو هۆكاری دیكه‌ی ئه‌و گرینگییه‌ی هه‌ولێرن بۆ سه‌رتاسه‌ری كوردستان، كه له مێژووی خۆیدا هۆلاكۆی به‌زاندووه و ئه‌و ده‌سته تێكده‌رانه‌شی بڕیووه، كه ویستوویانه له پێگه‌ی بده‌ن. هه‌روه‌ها هێشتا ئه‌و سوكایه‌تیی و له‌كه‌داركردنه‌ش له هزری دانیشتوانه ئازادیپه‌روه‌ره‌كه‌ی زیندووه، كه زۆر له‌مێژ نییه به هه‌ولێری ده‌گوت "كوێی پیرۆزه تا كاول نه‌كرێ، یا له گوندێكی گه‌وره زیاتر هیچیدی نییه."
ئه‌م ده‌سته تێكده‌ره ناوخۆیییه دڵی هه‌ر به‌وه ئاوی نه‌خوارده‌وه له پێگه‌ی مێژوویی و سیاسیی هه‌ولێر بدات، به‌ڵكو به ده‌فعكردن و یه‌خسیركردن بۆ دیناری عێراقی، بڕستی له جووڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و رۆشنبیری له شاری سلێمانی كوردپه‌روه‌ر و گه‌رمیانی بریندار و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدان و راپه‌ڕینی ده‌روازه بڕی، كه چه‌ندی سه‌ر دێنم و سه‌ر ده‌به‌م له رۆڵی مێژووییی دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ناوه‌شێته‌وه، كه بۆ ئه‌وه‌ی بوو ده‌ستی تێكدان بگه‌یه‌نێته هه‌ولێر، له‌به‌رئه‌وه‌ی به قه‌ولی خۆیان تا هه‌ولێر ئارام بێت، هه‌وڵه‌كان بۆ له‌گۆڕنانی پێگه‌ی سیاسیی هه‌ولێر هیچی لێ وه‌به‌ر نایه‌ت. به‌ڵام هه‌ولێر له سایه‌ی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی، به پێچه‌وانه‌ی خواستی له‌مێژینه‌ی ئه‌و ده‌سته تێكده‌ره، بووه‌ته سه‌نته‌رێكی گرینگی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دیهاتنی ناوچه‌یه‌كی نوێی جوودا له‌وه‌ی هه‌بوو.