هەولێر-KDP.info- لە دیداریدا لەگەڵ راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن رایگەیاند، هه‌رێمی كوردستان بۆ ژاپۆن زۆر گرینگه و ئێمه ده‌مانه‌وێ پێوه‌ندی پته‌وممان له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت. ئاماژەیشی دا، له پلان دایه ئه‌و پێوه‌ندیانه فره‌وان بن و بواره‌كانی كلتوور و په‌روه‌رده و ژێرخانیش بگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 11/1/2017 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكردنی له (كێنتارۆ سۆنۆرا) وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن و شاندی یاوه‌ری کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه به ئاماده‌بوونی (فۆمیۆ ئاوای) باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق و (كاتسۆمی مۆریاسۆ) كونسووڵی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تیشكخرایه سه‌ر پێوه‌ندیی دوقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن له بواره جیاكاندا. له‌وباره‌وه (مه‌سروور بارزانی) كردنه‌وه‌ی كونسووڵگه‌ری ژاپۆنی له هه‌ولێری پایته‌خت بۆ باشتر فه‌راهه‌مكردنی به‌رژوه‌ندی دوولایه‌نه به هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتوو دانا و رایگه‌یاند، گەلی کوردستان ئایندەیەکی گەشی لە بەردەمدایە کە بەهۆیەوە ناوچەکە سەقامگیریی و بووژانەوەی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێ.
له‌لای خۆیه‌وه (كێنتارۆ سۆنۆرا) به‌ڕێز و پێزانینه‌وه باسی له قاره‌مانێتی و قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی كرد و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان بۆ ژاپۆن زۆر گرینگه و ئێمه ده‌مانه‌وێ پێوه‌ندی پته‌وممان له‌گه‌ڵیدا هه‌بێت.
ئاماژەیشی دا، له پلان دایه ئه‌و پێوه‌ندیانه فره‌وان بن و بواره‌كانی كلتوور و په‌روه‌رده و ژێرخانیش بگرێته‌وه.
په‌ره‌سه‌ندن و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ناوچه‌كه و به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و هه‌ماهه‌نگی و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.