هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (سەفین دزەیی) هەواڵێکی پەیەدە رەت دەکاتەوە کە گوایە لە بنکەیەکی سەربازی هەرێمی کوردستانەوە چەند فڕۆکەیەک هەڵسابێتن و ناوچه‌ى تل عه‌لۆى سه‌ر به جزیره‌یان بۆمباران كردبێ.
دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه به ناوى ده‌سته‌ى به‌رگرى و پاراستنى خۆیى، سه‌ر به‌وه‌ى په‌یه‌ده ناوى كانتۆنى جزیره‌ى لێناوه، بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئه‌و تۆمه‌ته ده‌داته پاڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گوایه ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى له بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیى ئاسمانى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵساون و ناوچه‌ى تل عه‌لۆى سه‌ر به جزیره‌یان بۆمباران كردووه!.
له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ورد و دروشتى ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه ته‌نیا مایه‌ى پێكه‌نینه و نیشانده‌رى ڕادده‌ى نه‌خۆشیى نووسه‌ركانیه‌تى، ده‌ڵێین: دیاره جه‌ماعه‌تى به‌ناو كانتۆنى جزیره خه‌ونیان بینیوه، ئه‌گینا كوا بنكه‌ى سه‌ربازیى ئاسمانى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه؟! به‌ڵام دیاره ئه‌وانه سه‌ریان لێ شێواوه!.
سه‌فین دزه‌یى
گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
11/1/2017