Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 04:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شێخ جەعفەر: سوكایەتیكردن بە هێزی پێشمەرگە سیاسەتی تاقمێكه‌
| KDP.info


 
سلێمانی-KDP.info- (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) دەڵێ، ئەوانەی سوكایەتیی بە هێزی پێشمەرگە و شەهیدان و كەسواریان دەكەن، تەنیا خۆیانی پێ سوك دەبن، راستییه‌كه‌ی سوكایەتیكردن بە هێزی پێشمەرگە سیاسەتێكە و تاقمێك گرتوویانەتەبەر و، ده‌شڵێت، دەبێ ڕێكاری یاسایی بەرانبەر پەرلەمانتارەكەی گۆڕان بگیرێتەبەر و سزای یاسایی بدرێت.
 
(شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی و فەرماندەی یەكەی حەفتای هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هێزی پێشمەرگە ئەمڕۆ یەكێكە لە هێزە كاریگەر و بەرچاوەكانی جیهان و بەهێزێكی نیشتیمانی ناسراوە و بەرگری لە ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ دەكات، شەڕی گەورەترین ڕێكخراوی تیرۆریستی جیهان دەكات و هەر ئەو بوو ئەفسانەی داعشی تێك شكاند. تەنیا لە سەرەتای شەڕی داعشەوە پێشمەرگە زیاتر لە 12هەزار شەهید و برینداری داوە و هەموو كوردستانی بە ناوچەدابرێندڕاوەكانیشەوە پاراستووە."
 
(شێخ جەعفەر) گوتیشى: "ئەگەر پێشمەرگە نەبووایە هەرێمی كوردستان و ناوچە كێشەلەسەرەكان ئێستا وەكو ناوچەكانی تكریت و مووسڵ و ئەنباری لێهاتبوو، ئەوانەیشی بە چاوی سوك سەیری پێشمەرگە دەكەن، ئێستا كەس نەیدەزانی لەبەردەم دەرگای كام ئیستیخباراتی وڵاتانی دراوسێ هەڵقونجاون. ئەوانەی سوكایەتیی بە هێزی پێشمەرگە و شەهیدان و كەسواریان دەكەن تەنیا خۆیانی پێ سوك دەبن، چونكە پێشمەرگە بەوە سوك نابێت ڕۆژێك بیكەن بە میلیشیا و ڕۆژێك سوكایەتیی بە خانەوادەكەی بكەن و ڕۆژێكیش سوكایەتیی بەخۆی بكەن، تەنیا خودی خۆیانی پێ سوك دەبن. ئاخر هەموو خەڵكی كوردستان پشتگیر و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەیە."
 
فەرماندەی یەكەی حەفتای هێزی پێشمەرگە جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، سوكایەتیكردن بە هێزی پێشمەرگە سیاسەتێكە و تاقمێك گرتوویانەتەبەر بۆ لەكەداركردنی ئەم هێزە و شەهیدەكان و خانەوادە سەربەرزەكانیان، یان سوكایەتیی بە پیرۆزییەكانی گەلی كورد و دەستكەوتەكانی دەكەن، نابێ گلەیی لە تاقەكەسێك بكرێت چونكە ئەمە سیاسەت و بەرنامەی ریكخستنەكەیەتی، دەبێ ڕێكاری یاسایی بەرانبەر ئەم پەرلەمانتارەی گۆڕانیش بگیرێتەبەر و سزای یاسایی بدرێت."
 
 
سەرباز واحد
 



دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact