هەولێر-KDP.info- وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سوكایه‌تیكردنی به‌خوێنی شه‌هیدان به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قەبووڵ نییه، پێویستیشه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر سوكایه‌تییه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خۆی بدات. رایشیگه‌یاندووه، كه‌سێك سوكایه‌تیی به‌خوێنی شه‌هیدان بكات، له‌هه‌ر پله و پایه‌یه‌كدا بێت هیچ به‌ها و پارێزبه‌ندییه‌كی یاسایی و سیاسی نامێنێت.
دەقی راگه‌یه‌ندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە:
له مێزگه‌ردێكی كه‌ناڵی ئاسمانیی دیجله (سروە عەبدولواحید) په‌رله‌مانتاری گۆڕان سوكایه‌تی به‌خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كردووه، لێدوان و بۆچوونه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان و سوكایه‌تیكردنی به‌خوێنی شه‌هیدان به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قەبووڵ نییه، پێویستیشه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر سوكایه‌تییه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خۆی بدات.
پێشمه‌رگه خوێنی خۆی بۆ پاراستنی خاكی وڵات و به‌رگریكردن له كه‌رامه‌ت و شه‌ڕه‌فی گه‌لی كوردستان به‌خشیوه، پێشمه‌رگه گیانی خۆی بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌خت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل به سه‌ربه‌رزی و كه‌رامه‌ت بژی، هیچ كه‌سێك بۆی نییه به‌ناوی په‌رله‌مانتاربوونه‌وه رێگه به‌خۆی بدات و هه‌موو سنووره‌كانی ناپاكی تێپه‌ڕێنێت و قسه‌ی نابه‌جێ و تۆمه‌ت به‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ببه‌خشێت كه‌سێك سوكایه‌تی به‌خوێنی شه‌هیدان بكات، له‌هه‌ر پله‌و پایه‌كدابێت هیچ به‌هاو پارێزبه‌ندییه‌كی یاسایی و سیاسی نامێنێت.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
8-12-2016