هه‌ولێر-KDP.info- فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان سكاڵا لەسەر (سروه عەبدولواحید)ی پەرلەمانتاری گۆڕان تۆمار دەكات و رایدەگەیێنێت "له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سكاڵا و ڤیدیۆی ده‌نگی به‌رنامه‌كه پێشكه‌شی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین."
دەقی به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان:
له یه‌كێك له كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق به ناوی سروه عەبدولواحید دوور له‌هه‌موو ئاكارێكی نیشتمانی، سوكایه‌تی به خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان كوردستان كرد‌و به چه‌ند رسته‌یه‌كی قێزه‌ون داوای ده‌كرد حكومه‌تی ئیتیحادی حكومه‌تی هه‌رێم سزا بدات، لێره ته‌نها ئاماژه به سێ ڕسته له قسه‌كانی ده‌كه‌ین كه پێمان وایه ئه‌مه داشۆرانه له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی:
1- گوتی (به‌شێك له‌و ئافره‌تانه‌ی پیاوه‌كانیان شه‌هید ده‌بێت له به‌ر هه‌ژاری ناچارن جه‌سته‌ی خۆیان بفرۆشن) له راستیدا ده‌بێ سه‌دانی وه‌ك ئه‌و بۆ خۆیان له لای خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان فێری ره‌وشت و ئاكاری به‌رز ببن نه‌ك جورئه‌ت بده‌نه خۆیان شتێكی له‌م شێوه‌یه بڵێن.
2- ده‌ڵێ: قیاده‌ی سیاسیی كورد گوندی عه‌ره‌بی تێك داوه و خه‌ڵكی ته‌هجیر كردووه، ده‌بێ حكوومه‌تی ئیتحادی محاسبه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم بكات.
3- ده‌ڵێ: نابێ حكوومه‌تی ئیتحادی پاره‌ی پێشمه‌رگه بنێرێت بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم، ده‌بێ پێشمه‌رگه بچێت له به‌غدا وه‌ری بگرێت، ئه‌گینا له كوردستان ده‌دزرێت.
ئێمه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سكاڵا و ڤیدیۆی ده‌نگیی به‌رنامه‌كه پێشكه‌شی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین و هیوادارین رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و بێحورمه‌تییه بگرێته به‌ر، داوایش له ڕای گشتیی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان هه‌ڵبستن و ئیدانه‌ی سوكایه‌تیكردن به خێزانی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پیرۆزیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان
8/12/2016