هەولێر-KDP.info- به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر و پشكنینی ئه‌و ئاوارانه‌ی كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی و ده‌رمان هه‌یه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت، دوو بنكه‌ی ته‌ندروستی له هه‌ردوو كه‌مپی خازر و حه‌سه‌ن شام له سنووری پارێزگای مووسڵدا ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات دوو پرۆژه‌ی گرینگ راده‌گه‌یه‌نرێت، له‌وانه هاوكاریكردنی مانگانه‌ی 3 هه‌زار منداڵی بێباوك له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستیی خوێندن به‌سه‌ر 20 هه‌زار قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له كه‌مپی ئاواره‌كان و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
كردنه‌وه‌ی دوو پرۆژه‌ی ته‌ندروستی
ئه‌مڕۆ 4/12/2016، له رێوڕه‌سمێكدا له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام، به ئاماده‌بوونی (د.عومه‌ر ئه‌لكنده‌ری) کۆنسووڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوێت له هه‌ولێر و شێخ (عه‌زیز شێخ ره‌زا) و (مووسا ئه‌حمه‌د) سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكوومی، دوو بنكه‌ی ته‌ندروستی له كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌ن شام كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ر و پشكنینی ته‌ندروستی بۆ ئاواره‌كانی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری كرده‌وه.
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ( د.عومه‌ر ئه‌لكه‌نده‌ری) کۆنسووڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوێت له هه‌رێمی كوردستان، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌و كار و چالاكییه به‌رده‌وامانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاواره و خه‌ڵكانی لێقه‌وماوی كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گرینگیی كردنه‌وه‌ی دوو بنكه‌ی ته‌ندروستی كرد كه له كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌ن شام بۆ چاره‌سه‌ری ئاواره‌كان ده‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ''له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كاری گه‌وره و پرۆژه‌ی پڕبایه‌خمان جیبه‌جێ كردوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ركه مرۆیییه.''
کۆنسووڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوێت له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌یشی دا، جگه له كردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو بنكه ته‌ندروستییه، هاوكات پێشكه‌شكردنی دوو ئه‌مبۆڵانسی راگه‌یاند بۆ كاری گواستنه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه له شاری هه‌ولێر و رایگه‌یاند: ''به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.''
پرۆژه‌ی هاوبه‌ش
پاشان (مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی كار و چالاكیه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت و رێكخراوه‌كانی ئه‌و وڵاته خسته ڕوو و سوپاسی ده‌وڵه‌تی كوێتی كرد كه ئه‌مڕۆ له‌وێ ئاماده بوون بۆ كردنه‌وه‌ی دوو بنكه‌ی ته‌ندروستی كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دروست كراون و سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته و پێداویستییه ته‌ندروستییه‌كان ئاماده كراون و له پێشوازیی ئاواره‌كاندا شه‌و و رۆژ كراوه ده‌بن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ''ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت و رێكخراوه‌كانی كوێتی له هه‌رێمی كوردستان، له دوو ساڵی رابردوودا چه‌ندین كاری گرینگ و هاوكاریی پڕبایه‌خمان پێشكه‌ش به ئاواره و خه‌ڵكانی لێقه‌وماو له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه.''
(مووسا ئه‌حمه‌د) گوتیشی: ''له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت پرۆژه‌یه‌كی گرینگمان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئه‌ویش دابنیكردن و دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراكه بۆ 50.000 خێزان له هه‌ردوو كه‌مپی خازر و حه‌سه‌ن شام، هاوكات بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه تازه ئازاد كراون، دیسان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ده‌وڵه‌تی كوێت پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه ئه‌ویش دابینكردن و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كانه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ كه تازه ئازاد كراون و خۆراك و پێداویستییان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌ین، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا زیاتر له 10 گوند سه‌ر به شاره‌دێی نه‌مروود و ده‌وروبه‌ری دابه‌ش كردووه و له ئاینده‌ی نزیكدا له‌ناو شاره‌دێی نه‌مروودیش ده‌ست به دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ده‌كه‌ین.''
هاوكاریكردنی 3 هه‌زار منداڵی بێباوك
له پرێسكۆنفرانسه‌كه‌دا (مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكات تیشكی خسته سه‌ر سێكته‌رێكی تر كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌ویش پرۆژه‌ی چاودێریی ئازیزانه بۆ منداڵانی بێباوك و رایگه‌یاند: ''خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت پرۆتۆكۆلێكمان ئیمزا كردووه بۆ هاوكاریكردنی مانگانه‌ی 3 هه‌زار منداڵی بێباوك (ئازیز) له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، كه مانگانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كوێته‌وه هاوكارییان پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له پرۆژه گرینگه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه له ڕێگه‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی زیاتر له منداڵانی بێباوك سودمه‌ند ده‌بن و مانگانه هاوكاریی ماددیان پێشكه‌ش ده‌كرێت.''
دابه‌شكردنی 20 هه‌زار پێداویستیی خوێندن
جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌یشی دا، ''كارێكی گرینگتر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌ویش خۆی له سێكته‌ری په‌روه‌رده‌دا ده‌بینێته‌وه، به خۆشحاڵییه‌وه ده‌وڵه‌تی كوێت ئاماده‌ییان پیشان داوه بۆ ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه قوتابخانه‌ی تێدایه و پرۆسه‌ی خوێندن تیایاندا به‌ڕێوه ده‌چێت، 20 هه‌زار جانتا و پێداویستی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دابین ده‌كرێت و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی زۆر باش ده‌ره‌خسێنێت بۆ به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی خوێندن و كارئاسانیكردن بۆ قوتابیانی ئاواره له‌لایه‌ك و، هاوكات بۆ قوتابیانی هه‌ژار و كه‌ماهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.''
بارگرانیی ئاواره‌كان
هه‌ر له پرێسكۆنفرانسه‌كه‌دا (د. سامان به‌رزنجی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخ و باری ته‌ندروستیی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان و، ئه‌و بارگرانیانه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستیان كردووه و رایگه‌یاند: ''هاتنی ئاواره‌كان و ئه‌و خراپیی بارودۆخی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م دوو ساڵه‌ی رابردوودا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی دروست كردووه، به‌تایبه‌تی هاتنی ئاواره‌كان كه به‌شێكیان پێویستیان به چاره‌سه‌ری به‌په‌له هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی تیمه‌كانمان له‌نێو كه‌مپه‌كان و هاوكات له ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان بۆ شاری هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان، وایكردووه بارگرانی و قورساییه‌كی زۆر له‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی دروست بكات.''
له‌باره‌ی ئه‌و خۆراك و پێداویستیانه‌یشی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ''له نزیكه‌وه ئاگاداری دابه‌شكردنی پێداویستییه‌كانین به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا، هاوكات زۆر سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ین كه له ڕووی دابینكردنی ژه‌مه‌خواردنی گه‌رم به‌شێوه‌ی پاكوخاوێن و رێكوپێكه‌وه كارێكی گه‌وره و خزمه‌تێكی به‌رچاویان به ئاواره‌كان كردووه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتوویی ئیداره‌كانی كه‌مپ و لێبورده‌یی و شاره‌زایی كادیرانی ئه‌م ده‌زگایه‌یه و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین.''