فەرهاد محەمەد
له شوباتی 2016، سه‌نته‌ری (ره‌فیق حه‌ریری) بۆ دیراساتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئامۆژگای ئه‌تڵه‌نتیك، ئه‌ركی ئاماده‌كردنی دوو راپۆتی (Task Force) بۆ داڕشتنی دوو سیاسه‌تی پێشنیاzكرا‌و بۆ ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مەریكا گرته ئه‌ستۆی خۆی. له یه‌ك كاتدا ده‌ستبه‌كار بوون، راپۆرتی یه‌كه‌میان كه به ناونیشانی (راپۆرتی ئاینده‌ی عێراق دوای داعش)، راپۆرتی دووه‌میشیان كه به راپۆرتی (ئۆلبرایت-هادلی) ناو ده‌بردرێت به ناونیشانی (ئاراسته‌یه‌كی نوێ بۆ ستراتیژیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)ـه.
- راپۆرتی یه‌كه‌م كه تایبه‌ته (به ئاینده‌ی عێراق له دوای داعش) له‌لایه‌ن باڵێۆز (رایان كرۆكه‌ر) كه له ساڵی2007و له سه‌رده‌می ئیداره‌ی (جۆرج ده‌بلیو بووش)ـی كۆماری، باڵیۆزی عێراق بووه، هه‌روه‌ها باڵیۆز (جیمیس جیفری) كه ئه‌ویش له ماوه‌ی ساڵانی 2010-2012 له سه‌رده‌می ئیداره‌ی یه‌كه‌می (باراك ئۆباما)ـی دیموكراتی، باڵیۆزی عێراق بووه، سه‌كردایه‌تیی كراوه و ژه‌نەڕاڵ (مایكل باربارۆ) جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌ركانی پێشوو بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ستراتیژی و ئه‌ركی هێزه فره‌نه‌ته‌وه‌كان له عێراقدا ئه‌ندامی تاسكفۆرسه بووه سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی عێراق. بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته كه چه‌ندین پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و كوردستان به‌شدارییان كردووه، له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه كاریان كردووه:
1- ئاینده‌ی یه‌كه‌كانی هێزی حه‌شدی‌شه‌عبی.
2- پێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا.
3- دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ركراون.
4- دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق.
5- بونیادنانی حكوومه‌تیكی چالاك له به‌غدا.
6- ده‌ستكردن به ریفۆرم له ئابووریی عێراقدا.
7- سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سنووره‌كان له‌نێوان عێراق و هێزه ئیقلیمییه‌كاندا.
ئه‌م گرووپه به سه‌ركردایه‌تیی هه‌ردوو باڵیۆزی كۆماری و دیموكراتی له ماوه‌ی 7 مانگ كاركردنی به‌رده‌وام له رۆژی 1ـی نۆڤمبه‌ری رابردوو سیاسه‌تی پێشنیازكراوی خۆیان بۆ ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مەریكا بڵاوكرده‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م راپۆرته‌دا بۆ ئێمه گرینگه و ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی ئه‌م راپۆرته‌یه و زۆر به وردی كاری له‌سه‌ر كراوه، پێوه‌ندیی نێوان كوردستان و عێراقه له دوای نه‌مانی داعش، له‌م راپۆرته‌دا دوو گریمانه بۆ كوردستان دیاری كراوه، یه‌كه‌میان یان ده‌بێت ده‌وڵه‌تێكی كۆنفیدڕاڵی بێت له‌گه‌ڵ عێراق، یان عێراق و كوردستان دانوستاندن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه ناكۆكانه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه به دیالۆگ چاره‌ی بكه‌ن، پاشان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت و دوو هاوسێی باش بن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا.
-راپۆرتی دووه‌میش كه تایبه‌ته به ئاراسته‌یه‌كی نوێ بۆ ستراتیژیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن خاتوو (مادلین ئۆلبرایت) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئیداره‌ی (كلینتۆن)ـی دیموكراتی و (ستیفن هادلی) راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌رده‌می ئیداره‌ی (جۆرج ده‌بلیو بووش)ـی كۆماری سه‌كردایه‌تیی كراوه. میتۆدی داڕشتنی ئه‌م راپۆرته له هه‌موو ئه‌و راپۆرتانه‌ی پێشتر جیاوازه كه ناوه‌نده‌كانی فیكر و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مەریكا و جیهان له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامیان داوه، ئه‌م جیاوازییه‌ش له‌و خاڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م راپۆرته‌دا كاریان كردووه، جیا له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی كاریان كردووه، له‌هه‌مانكاتدا گه‌وهه‌ری راپۆرته‌كه بۆچوونی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌وڵدانه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، هه‌روها میتۆدێكی تازه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاساییكردنه‌وه‌ی پلانی مارشاڵ نییه كه ئه‌مەریكا دوای ته‌واوبوونی دووه‌م جه‌نگی جیهانی بۆ بونیادنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت پیاده‌ی كرد، به‌ڵكو ئه‌م میتۆده شێوازێكی تازه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر بنه‌مای گرێبه‌ستێكی تازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌م، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌م ده‌بێت توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی هاووڵاتیی سه‌رشه‌قامی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه ناچار نه‌بن له‌ناو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش و قاعیده خۆیان وه‌ك چه‌كدار و خۆكوژ ببیننه‌وه. بۆیه ئه‌م راپۆرته میتۆدێكی تازه پێشنیاز ده‌كات كه به باشی ده‌زانێت ئیداره‌ی داهاتوو هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و گرووپه ئیقلیمییه چالاكانه بكات كه مه‌رج نییه ئه‌و گرووپانه ته‌نیا ده‌وڵه‌ت بن. له‌مه‌ش زیاتر ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بژاره كۆنه‌یه كه ده‌خرایه به‌رده‌م هاووڵاتیانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌وه‌ی:
(ئایا له‌نێوان ئاسایش و سه‌قامگیریی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگا‌یه‌كی زیاتر كراوه‌دا، كامیان هه‌ڵده‌بژرێت؟) ئه‌م راپۆرته ئه‌م بژاره‌یه تێده‌په‌ڕێنێت و به‌شێوه‌یه‌كی دوولایه‌نه كاری كردووه بۆ دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگا‌یه‌كی كراوه كه رێز له كه‌رامه‌تی تاكی هاووڵاتی بگیرێت و ئیش و كاری شایسته‌ی خۆی ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش واته ئه‌م میتۆده تازه‌یه (ئۆلبرایت و هادلی) بۆ ستراتیژیه‌تی تازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، لایه‌نی ده‌ره‌كی (ئه‌مەریكا) ده‌ستپێشخه‌ر ده‌بێت بۆ هاریكاری هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، یان ئه‌و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مەریكا هه‌تا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تیش نه‌بن، خۆیان سه‌ركردایه‌تیی جێبه‌جێكردنی ئه‌م ستراتیژه تازه‌یه ده‌كه‌ن. ئه‌م راپۆرته وه‌ڵامدانه‌وه‌یه بۆ ئه‌م ته‌وه‌رانه:
- ئاسایش و نیزامی گشتی.
- ئایین و ناسنامه، قه‌ڵاچۆكردنی توندڕۆیی له راده‌به‌ده‌ر.
- دووباره بوونیادنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا‌كان.
- حوكمڕانی و پێوه‌ندیی ده‌وڵه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌وه.
- بووژانه‌وه‌ی ئابووری و چالاككردنی.
خاڵی گرینگ له راپۆرتی ئاراسته‌ی نوێ بۆ ستراتیژیه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه (ستیڤن هادلی) راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیداره‌ی (جۆرج ده‌بلیو بووش) له په‌نێلێكی سه‌نته‌ری (ره‌فیق هه‌ریری) له ئامۆژگای ئه‌تڵه‌نتیك ئاماژه‌ی پێده‌كات و ده‌ڵێت: "عێراق ئه‌و وڵاته‌یه كه ده‌توانرێت وه‌ك یه‌كه‌مین فرسه‌ت ئه‌م ستراتیژه تازه‌ی تێدا جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، داعش سه‌ره‌تا خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له عێراق راگه‌یاند و ئێستا پێش هه‌ر شوێنیكی دیكه داعش له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌كرێته ده‌ره‌وه، بۆیه گه‌لانی عێراق ئه‌و هه‌له‌یان بۆ ره‌خساوه كه به پشتگیریی ئه‌مەریكا حكوومه‌تێكی نیشتمانیی چالاك و شه‌رعی دابمه‌زرێننه‌وه، ئه‌م حكوومه‌ته بتوانێت ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته هه‌رێمییه‌كان و پارێزگاكانی بدات)..
دیاره وه‌ك پوخته‌ی راپۆرتی كۆتایی (ئۆلبرایت هادلی) سه‌باره‌ت به عێراق هاتووه، سه‌باره‌ت به حوكمڕانیی تازه‌ی عێراق داوا كراوه كه حكوومه‌تێك له به‌غدا دابمه‌زرێت كه به‌وجۆره حوكمڕانی بكات، كه عه‌ره‌بی سوننه متمانه‌ی پێبكات، به‌ڵام سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی نێوان كوردستان و عێراق هاتووه كه ئه‌مەریكا گوشار بخاته سه‌ر كوردستان و عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له‌م راپۆرته‌شدا وه‌ك راپۆرتی یه‌كه‌م (ئاینده‌ی عێراق دوای داعش) كوردستان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له دووباره رێكخستنه‌وه‌ی عێراقی دوای داعش و ستراتیژیه‌تی تازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه.
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو راپۆرته‌كه سیاسه‌تی پێشنیازكراون و مه‌رج نییه ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مەریكا سه‌د ده‌رسه‌د هه‌مووی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام گرینگیی ئه‌م راپۆرته له‌وه‌دایه كه ئه‌م پێشنیازه ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونی هه‌ردوو حزبی (كۆماری و دیموكراتی ئه‌مەریكایه)، ئه‌مه‌ش وه‌ك راپۆرتی (دیراسه‌تی عێراق له‌ساڵی2006) كه به راپۆرتی (بیكه‌ر هاملتۆن) ناسرا بوو، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی راسپارده‌كانی راپۆرتی (بیكه‌ر- هاملتۆن) گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له سیاسه‌تی ئه‌و كاتی ئه‌مەریكا به‌رامبه‌ر عێراق دروست بكات.