دهۆك-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌یسی گیانله‌ده‌ستدانی (شوكری رێكانی)دا ئماده بوون و توێكارییه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌رییش ته‌رمه‌كه‌یان بینیوه، ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و نه‌كوژراوه به‌ڵكو گیانه‌وه‌رێك په‌لاماری داوه. پۆلیسی دهۆكیش ده‌ڵێ، ڕووداوه‌كه، له سنووری ده‌سته‌ڵاتی په‌كه‌كه‌دایه و چۆڵه‌وانییه.
(خۆشناف جه‌میل) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتیێكیان پێگه‌یشتووه كه رۆژنامه‌نووسه له مێدیای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ك سه‌ندیكا رۆژنامه‌نووسان به‌دواداچوون كردووه و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا له پێوه‌ندیدا بوون، به وردی چاودێریی كه‌یسه‌كه‌یان ده‌كرد، له پزیشكی دادوه‌ریی دهۆكیش له كاتی هێلكاری و پشكنینی ته‌رمه‌كه‌دا له‌وێ بووین، ده‌ركه‌وت و دیار بوو كه شوێنی برینی جه‌سته‌ی (شوكری رێكانی) په‌لاماردانی ئاژه‌ڵی دڕنده‌یه.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، له گوندێكی سه‌ربه ناحیه‌ی شلادزێی پارێزگای دهۆك، ته‌رمی (شوكری زه‌ینه‌ددین رێكانی) دۆزرایه‌وه و رۆژی هه‌ینی ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا بۆ هێلكاری و پشكنین، به‌گوته‌ی كه‌سوكاری، ئه‌و گونده‌ی (شوكری) بۆی چووه گوندێكی چۆڵه و ته‌نیا چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی لێن.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كه له لایه‌ن پۆلیس و ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌وه ڕێیان پێ دراوه له نزیكه‌وه چاودێریی كه‌یسه‌كه بكه‌ن، ڕوونی كرده‌وه، ''خۆم برینه‌كه‌م بینیوه له‌لاقی بوو، هیچ شوێنه‌واری فیشه‌كی پێوه نه‌بوو، ته‌نیا برینێكی به جه‌سته‌یه‌وه بوو ئه‌ویش ده‌ركه‌وت كه ئاژه‌ڵێك گه‌زی لێ دابێت. بۆ دڵنیاییی زیاتر له دكتۆری دادوه‌رم پرسی كه ئه‌م پرینه هیی چییه؟، دكتۆر گوتی برینه‌كه دیاره كه بارووت نه‌بووه واته فیشه‌ك نه‌بووه، ئێمه‌ش گه‌یشتینه ئه‌و راستییه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه گیانه‌وه‌ر په‌لاماری داوه و كوشتوویه‌تی.''
(خۆشناف جه‌میل) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''له‌گه‌ل كه‌سوكاری (شوكری رێكانی) قسه‌مان كرد ئه‌وانیش دڵنیا بوون له‌وه‌ی گیانه‌وه‌ر هێرشی بۆی بردووه، یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانیشی پێش ده‌زگا ئه‌منییه‌كان گه‌یشتووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و گیانه‌وه‌ره‌كه‌ی بینیوه مردووه. چونكه وه‌ك كه‌سوكاری ده‌لێن، رۆژنامه‌نووسه‌كه بۆ راوكردن چووه‌ته گوندێكی دووره‌ده‌ست كه ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه و چه‌كی راوكردنیشی پێ بووه. ڕووداوه‌كه وای ده‌رده‌خات كه ویستویه‌تی گیانه‌وه‌ره‌كه بكوژێت، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێ گیانه‌وه‌ره‌كه زووتر په‌لاماری داوه و برینداری كردووه و دواتر گیانی له ده‌ست داوه.''
له‌باره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌یشی میدیای گۆڕان باسی ده‌كات گوایه كه‌یسه‌كه شێوێندراوه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێ "پێناسه‌ی گۆڕان بۆ كوژران یان گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاووڵاتییه هه‌رچۆن بووبێ ئه‌وا كه‌سوكاره‌كه‌ی خۆیان ده‌ڵێن كێشه‌مان له‌گه‌ل كه‌سدا نییه؛ راستییه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه ته‌رمه‌كه خۆیان دۆزیویانه‌ته‌وه و شوێنی برینه‌كه‌یشی دیار بووه، خۆ نابێت به‌رله‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكرێت ده‌زگای راگه‌یاندن بڕیار له‌سه‌ر رووداوه‌كه بدات.''
لای خۆشیه‌وه رائید (هێمن سلێمان) گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی راگه‌یاند" ئه‌و گونده‌ی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی گیانی تێدا له ده‌ست داوه، گوندێكی سنووری دووره‌ده‌سته و زیاتر له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌دایه، چونكه هیچ ماڵ و ده‌زگایه‌كی حزبی و حكوومه‌تی هه‌رێم له ناوچه‌كه‌دا نییه.''
بەگوێره‌ی لێدوانی گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، له لێکۆڵینەوەدا ده‌ركه‌وتووه کە کەس ئەوی نەکوشتووە، هه‌ڵبه‌ت یان ئاژەڵێکی دڕندە په‌لاماری داوە و گیانی ده‌رچووه، چونکە خۆی تەقەی لە بەرازێک کردووە و رەنگە ئەویش ھێرشی کردبێتە سەر، چونکە ئاسه‌واری په‌لاماردان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئەو ھەیە.''
رائید (هێمن سلێمان) گوتیشی، له په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌رییش به وردی هێڵكاری بۆ ته‌رمی (شوكری زه‌ینه‌ددین) كراوه و به گوته‌ی دكتۆری تایبه‌تمه‌ندیش شوێنی گازی گیانه‌وه‌ری پێوه‌یه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.''
قائید میرۆ