Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 06:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پێنجدۆلارەكەی د. موسەننا ئەمین
| KDP.info


زكری مووسا

1. عێراق نەوتی هەیە، كوردستانیش هەیەتی. بەپێی دەستوور كوردستان دەتوانێ نەوت دەربهێنێ و بیفرۆشێ بە هەماهەنگی لەگەڵ عێراق. بۆ ئەو مەبەستە یاسای نەوت و گاز پێویست بوو. ڕێگە نەدرا ئەو یاسایە دەربچێت. كوردستان و عێراق لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە هەتا دەرچوونی یاسای نەوت و گاز هەردوولا كار بۆ دەرهێنانی نەوت بكەن. كوردستان لە ڕاكێشانی كۆمپانیاكان و سیاسەتی نەوت سەركەوتووتر بوو. ئەو پڕۆسەیە وای كرد كوردستان بەرەو بووژانەوە و ئابووریی سەربەخۆ هەنگاو بنێت.
2. بووژانەوە و ئەمنیەت و دڵنیایی لە كوردستاندا سەرنجی هەموو لایەكی ڕاكێشا. سیاسەتی نەوتی سەربەخۆیی و هێزێكی زۆری بە كوردستان بەخشی. بەغدا هەستی بە مەترسی كرد و خێرا لە دژی وەستایەوە و گرفتی بۆ دروست كرد. ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی كوردستانیش كوێرانە دژی وەستانەوە، بەبێ ئەوەی لە بایەخی سەربەخۆبوونی كوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە بگەن. ئەگەر تۆسقاڵێك سیاسەتی نەوتی هەرێم لە دژی هەرێم با بە دڵنیاییەوە بەغدا دژی نەدەوەستایەوە.
3. بەشی بودجەی هەرێم لە ساڵانی ڕابردوودا 17% بوو. كە لە ڕاستیدا هەموو ساڵێك بە بیانووی جۆراوجۆر لە دە هەتا دوازدە لە سەدی دەهات و بە یەكجار یان دووجار و چوار جار نەدەهات. پچڕپچڕ و هەندێجار بە سی و شەش جار لە ساڵێكدا دەهات.
4. حكوومەتی عێراق پابەندی بودجە نەبوو، تا وای لێهات بە تەواوەتی بڕی. دژی سیاسەتی نەوتی هەرێمیش بوو. ئابلۆقەیشی خستبووه‌ سەر پێشمەرگە و گرفتی بۆ ماددەی سەدوچلیش دروست كرد. حكوومەتی عێراق كوردستانیشی لە داعش نەپاراست و ڕێگەی لە پڕچەككردنی پێشمەرگەیش دەگرت.
5. دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش و ئاوارەكان و بڕینی بودجە زەبری لە ئابووریی كوردستان دا و قەیرانی مووچە دروست بوو. حكوومەتی عێراقی ئامادە نەبوو لەم دۆخە خەراپەدا یارمەتیی كوردستان بدات ئەگەرچی لە شەڕیشدا بوو.
6. ئەگەر پڕۆژەكەی بەشێك لە نوێنەرانی كورد لە بەغدا بۆ ڕادەستكردنی نەوتی كوردستان بە عێراق سەر بگرێت، ئایا چیی لە شتەكان دەگۆڕێت؟ پێنج دۆلار كەمتر بێت یان زیاتر دۆخی كوردستان باشتر دەبێ؟ لە ڕاستیدا ئەو پڕۆژەیە خەراپترین ئەلتەرناتیڤە كورد بەدوایدا بگەڕێت بۆ چاره‌كردنی قەیرانی دارایی. هۆكارەكانیش زۆر سادەن:
ا. گرفتی ئێمە و بەغدا گرفتی مووچە و پێنج دۆلاری زیاتر نییە. گرفتەكە گرفتی ئیرادەیە. حكوومەتی عێراقی بە ڕاوێژی هەندێ ناپاكی نێوخۆیی و وڵاتانی ئیقلیمی، شەڕی ئیرادەی كوردستان دەكات و دەیەوێت تێكیبشكێنێت.
ب. ئەزموون پێشانی داوە هیچ گەرەنتییەك نییە بەغدا پابەندی بەڵێن و ڕێككەوتن و ئیمزا بێت.
ج. ئەم پڕۆژەیە تەسلیمبوونی ئیرادەی كورد و هەوڵ و ماندووبوونی دەساڵەیەتی بە پێنج دۆلارەكە.
پرسیاری سەرەكی لێرەدا ئەوەیە: تا كەی چارەنووس و قووت و بژێوی كوردستان لەدەست خەڵكی تردا بێت؟ ئایا ڕەوایە نان و ژیانی كوردستان بە نووكە ئیمزای مالیكییەكان گرێ بدەینەوە؟.




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact