به‌رلین-KDP.info- سبه‌ی سێ شه‌ممه کۆنفرانسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ده‌چێت، زیاتر له دوو سه‌د که‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌دار و دبلۆماتکاران له سه‌ر ئاستی جیهان و چه‌ندین وه‌زیرو نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان و نوێنه‌ری یه‌کێتیی ئه‌وروپا و ناتۆ به‌شدار ده‌بن.
پارتی دیموکراتی کوردستان به فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌م کۆنفرانسه کراوه به نوێنه‌رایه‌تی پارتی (هێمن هه‌ورامی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی و به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه به‌شدرا ده‌بێت.
کۆنفرانسه‌كه له لایه‌ن ناوه‌ندی کۆربه‌ر بۆ لێكۆڵینه و سیاسه‌ت به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه ده‌چێت، له کردنه‌وه‌ی کۆنفراسه‌که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا (فرانک ڤالته‌ر شتاینمایه‌ر) ووته‌یه‌ک پێشكه‌ش ده‌کات و دواتر چه‌ندین پانێل به‌رێوه‌ده‌چن، گفت‌وگو له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا، یه‌کێتیی ئه‌وروپا و ڕۆڵی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا له هه‌مبه‌ر کێشه هه‌نوکه یه‌کانی سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌کرێت.
هه‌ر له‌م كۆنفرانسه‌دا نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ، دیدار‌و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دار و گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا و نوێنه‌ری وڵاتان ده‌بێت.
دوابه دوای ئه‌و كۆنفرانسه نوێنه‌ری پارتی به شدارده‌بێت له گۆنگره‌ی ساڵانه‌ی پارتی کریستیان دیموکراتی یه‌کگرتوو CDU له شاری ئێسن له ئه‌لمانیا، وابڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ببه‌سترێت، كه چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌كادیمی جیهانی و سه‌رۆكی وڵاتان تێیدا به‌شدار ده‌بن.