بەغدا-KDP.info- جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "هیچ ئه‌ساسێك بۆ ئه‌و هه‌واڵه نییە كه له ژماره‌یه‌ك سایتى عه‌ره‌بى و كوردیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، گوایه گوتوومانه حه‌فته‌ى دابێتەوە سێ پاڵێوراومان ده‌بێت بۆ پڕکردنەوەی جێگاکەی هۆشیار زێبارى وه‌زیرى داراییی عێراق."
د. تارق گه‌ردى به‌ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك سایتى عه‌ره‌بى و كوردى به‌ناوى فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڵاوكراوه‌ته‌وه به ناوى ئێمه وه‌كو د. تارق جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆن گوایه گوتوومانه حه‌فته‌ى دابێ سێ پاڵێوراومان ده‌بێت بۆ جێگره‌وه‌ى بەڕێز هۆشیار زێبارى وه‌زیرى دارایى بۆ وه‌زیرى نوێ ، ئه‌م لێدوانه‌ى به‌ڵاوكراوه‌ته‌وه هیچ بنه‌مایه‌كى نییە و من په‌یوه‌ندیم به هیچ كه‌سێك نه‌كردووه و هیچ به‌یانێكیشمان به‌ڵاو نه‌كردووەته‌وه و كه‌سیش په‌یوه‌ندیی پێمانەوە نه‌كردووه و، ئه‌وه‌یشی بەڵاو كراوه‌ته‌وه هیچ ئه‌ساسێكى نییە."
د. تارق ڕاشیگه‌یاند: "تاوه‌كو ئێستا كه‌یسى هۆشیار زێبارى وه‌زیرى داراییی عێراق یه‌كلا نه‌بووە‌ته‌وه له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى فیدراڵەوە؛ جا تا ئه‌و كه‌یسه یه‌كلایی نه‌بێته‌وه له‌لایه‌ن دادگاوه ئێمه هیچ پاڵێوراومان نییە و هیچ قسه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ناكه‌ین."
نەشوان بەرزنجی