د.سالار عوسمان
له ڕاپه‌ڕینه‌وه تا ئێستا کوردستان به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌چووه، حوکم ته‌نیا حوکمی یه‌ک حزب نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می نه‌گریسی شه‌ڕی نێوخۆیشدا ته‌نیا حزبێک حوکمڕان نه‌بووه، هه‌موو به‌یه‌که‌وه، هه‌ریه‌ک به‌ڕێژه‌ی خۆی به‌شداری له حوکم کردووه و له باشی و شاشی به‌شداره، لێ هه‌ندێ زۆرتر و هه‌ندێک که‌متر، که‌چی ئێستا هه‌ندێ له‌و حزبانه ده‌یانه‌وێت خۆیان له به‌رپرسیه‌تی بدزنه‌وه و کورد گوته‌نی: شانه‌که له سه‌ری پارتی بشکێنن!!.
پرسیار ئه‌وه‌یه: کێن ئه‌وانه‌ی له‌ساته ئه‌سته‌مه‌کاندا به‌رپرسیه‌تی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و ئەوانەیش کێن له به‌رپرسیه‌تی ڕاده‌که‌ن؟!!، وه‌ڵامی کورت و ڕوون بۆ ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه: ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیه‌تی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌رێک بدۆزنه‌وه و ئه‌وانه‌یش که له به‌رپرسیه‌تی ڕاده‌که‌ن نایانه‌وێت به‌شێک بن له چاره‌سه‌ر .
هه‌ندێ حزب، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی هیچ قه‌زیه‌یه‌ک نین ده‌یانه‌وێت گرفته سیاسییه‌کانی کوردستان وه‌ک خۆیان بمێننه‌وه و بگره گه‌وره‌تریش بێت و ده‌کرێ بڵێین گرفت ده‌یانژیه‌نێت و له ده‌ره‌وه‌ی گرفت خودان بوون و شوناسێک نین، چونکه ڕاکردن له به‌رپرسیه‌تی، که هه‌ندێ له حزبه‌کان ئێستا به نێوی جوداجوداوه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، (به‌نموونه کشانه‌وه له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان)، نه‌ک هه‌ر هیچ گرفتێک چاره‌سه‌ر ناکات، به‌ڵکو گرفتێکی تریش ده‌خاته سه‌ر گرفته‌کان و ده‌گه‌ڵ خۆشی‌دا هێنده‌ی تر دڕدۆنگی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاد ده‌کات.
ئێستا که ئه‌م قسانه ده‌که‌ین، حزبه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌به‌رده‌م دوو په‌یامدان، په‌یامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که داوای کۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌کان ده‌کات تا له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و گرفته‌کانی نێوان به‌غدا -هه‌ولێر بگه‌نه ڕێککه‌وتن و یه‌کهه‌ڵوێستی، په‌یامی دووه‌میش په‌یامی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانه، که داوای کۆبوونه‌وه‌ی حزبه به‌شداربووه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات تا له‌سه‌ر گرفته داراییه‌کان کۆببنه‌وه و بگه‌نه سه‌ر ڕاسته‌ڕێی زانیاری و چاره‌سه‌ر.
هه‌ردوو په‌یامه‌که گرنگن، هه‌م گیانی یه‌کڕیزیی تیایه، هه‌میش گیانی چاره‌سه‌ر، کاتیه‌تی له حزبه‌کان بپرسین: ئه‌رێ به‌ڕاست ئێوه له خه‌می یه‌کڕیزی و چاره‌سه‌ری سیاسیدان، یان هه‌ر ده‌تانه‌وێت بازاڕی ئیعلام گه‌رم بکه‌ن و گرفت به گرفت بسپێرن؟!! ئه‌مجاره‌یان هه‌قه هاووڵاتیان و چاودێرانی سیاسی به وردی، دوور له هه‌ر لایه‌نگیرییه‌کی حزبی بنۆڕنه هه‌ڵوێستی حزبه‌کان و بزانن کامه حزب له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزی و چاره‌سه‌ردایه و کامه حزبیش له‌گه‌ڵ یه‌کڕیزیدا نییه و ده‌یه‌وێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر نه‌بن!!