كه‌ریم قادر
وێڕای ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێك بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كورد له كۆبوونه‌وه جیهانیه‌كان به‌ڕه‌وا نازانم، نه‌خاسمه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی داعش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و كێشانه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه هه‌بێت، چونكه: له‌لایه‌ك له‌بری جیهان له‌م شه‌ڕه‌دا قوربانییه‌كی بێشوماری داوه و یه‌كه‌مین هێز بوو پاشه‌كشه‌ی به داعش كرد و خاكی لێ پاك كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ده‌وڵه‌تی جیهانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بانگهێشت نه‌كردنه‌كه دووپات له‌و راستییه ده‌كاته‌وه، كه له دنیای سیاسه‌تی فه‌رمی و ئاشكرادا پرۆتۆكۆڵگه‌لێك هه‌ن له سه‌رووی تواناوه‌ن، ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ دۆخی سه‌ر زه‌وییش یه‌ك نه‌گرێته‌وه، بۆیه پێویسته كورد هه‌نگاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خێراتر بكات، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆ به شرۆڤه‌كار و چاودێرزانێكی كورد له‌باره‌ی باتگهێشتنه‌كردنی كورد بۆ چواره‌م كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیی جیهانی دژی داعش نووسیویه‌تی "مادام سەرکردایەتی کورد لەجیاتی بەشداری شەری موسل پارەی وەرگرت شایەنی ئەوەی نامینی بەشداری لەکۆنفرانسی نیو دەولەتی پیبکریت"، ناچارم قسه‌یه‌ك بكه‌م.
له رێزكردنی وشه‌كانی ئه‌م بۆچوونه (كه پڕ له هه‌ڵه‌ی ئیملاییه) تێده‌گه‌ین، كه ئه‌وانه كه‌سانێكی خۆشكێنن و ده‌یانه‌وێ وه‌ك "كابرای سه‌ر ڕێی كانییه‌كه‌ی ئاوایی" ناویان بێت، یا پێده‌چێ خۆ به‌بچووك سه‌یركردن له ناخی ئه‌و ته‌رزه شرۆڤه‌كارانه‌دا ره‌گێكی داكوتاوی هه‌بێت، كه له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌ی سیاسیانه‌وه هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه و سێ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێشتریش تایبه‌ت بوو به وڵاتانی ئه‌ندام نه‌ك هێزه‌كانی به‌شدار، له‌م هاوپه‌یمانییه جیهانییه‌دا، بۆیه ده‌بوو ئه‌م شرۆڤه‌كاره ناسنامه‌ی به‌شداربووان ده‌ربخات، كه به‌هۆیه‌وه كڕۆكی مه‌سه‌له‌كه روونتر ده‌بووه‌وه، نه‌ك تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و شرۆڤه‌ی نادروست و نالۆژیكی.
به مانایه‌كی دروستتر، كورد جگه له‌وه‌ی هێزێكی كاریگه‌ری سه‌ر زه‌وی ناو هاوپه‌یمانه‌تییه جیهانییه‌كه‌یه و له هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دایه، رێككه‌وتنێكی سه‌ربازیی گرینگیشی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا(سه‌ركردایه‌تیی ئه‌م هاوپه‌یمانه‌تییه)دا هه‌یه و لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، كه گوتی "کورد به‌شێکی بنه‌ڕه‌تیی که‌مپه‌ینی دژ به داعشه" هه‌واڵی مژده‌به‌خشن، به‌ڵام له‌وانه‌ش گرینگتر، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه پێویسته‌كه نه‌نێت (كه هه‌ن له حزبه‌كانی كورد به پاساوی سه‌مه‌ره دژن)، دوور نییه له كۆبوونه‌وه‌ی جیهانی دیكه‌ش دوور بخرێته‌وه.