Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 18:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هاوپەیمانیی پیرۆز بۆ مافی چارەنووس
| KDP.info


عوسمان عەلی وەیسی
دەوڵەتان و بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلان، پەیمان و هاوپەیمانیی پیرۆز گرێ دەدەن، تا لە ئاستێکی بەرزی بەرپرسیارێتیدا ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن و، قودسیەتی بەڵێن بە خاک و گەل بپارێزن.
لە مێژووی کوردستاندا، هاوپەیمانیی پیرۆزی شێخ عوبەیدوڵڵا و شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، دوونمونەی دیار و زیندووی کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمن، مێرخاسان لە پێناو هێنانەدی ئامانجە پیرۆزەکان، ئەنجامیان داون.
پەیمانی کۆنگرەی پارتی لە ساڵی 1946 لە نێوان بارزانیی نەمر و لیژنەی ئازادی و حزبەکانی ئەوکات (هیوا و شۆڕش و تیکۆشین و رزگاری و کەسایەتییەکان و..،)، قۆناغێکی گرینگی یەکگرتووییی نیشتمانی و نەتەوەییی خەڵکی کوردستانە و، سەرئەنجام باشووری کوردستان و کورد بووە بە شەراکەتی نەتەوەیی و هاوبەش لەگەڵ عێراقی عەرەبیدا لە ساڵی 1958، بە هەمان شێوە شٶڕەشی ئەیلوول رابوونێکی پیرۆزی نەتەوەیی – کوردستانی بوو کە سەرئەنجام رێکكەوتنی ئادار و دەستکەوتە نیشتمانی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و کولتووری و نەتەوەییەکانی لێکەوتەوە.
بەرەی کوردستانی و راپەڕینیش دوو نموونەی زیندوو و دیاری بەرخودانی رابوونی نیشتمانی و نەتەوەییمانن، کە دەستکەوتی مەزنی بۆ خەڵکی کوردستان و هەموو پارچەکانی تری کوردستان بەدیهێنا.
ئێستایش، بارزانی جاڕی رابوونێکی تری نیشتمانی دەدات، بە ئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆی هەڵدەستێ، هەست بەو ئیلتیزاماتە دەکات کە لەگەڵ قودسیەتی خاک و گەلدا هەیەتی، رای گشتی و مێژوو ئەوە دەخوازن کە کورد ئامانج و هیوای نیشتمانی نەکاتە کۆچی قوربانی تێرم و چەمک و گۆتە گۆتیەکان و، دەبێ ریفراندۆمی نیشتمانی کۆمان بکاتەوە، ئەمەش جاڕی سەرۆک بارزانییە کە جەخت دەکات لەوەی قەیرانی حزبی، کەسی، گرووپ، ناوچەیی، نەتوانن رێگر بن لە بەردەم ئینتیمای هەموومان بە نەتەوە و نیشتمان و پرسە چارەنووسسازەکان، بارزانی جارێکی تر و، لە پەیامی بێدارکردنەوەی گشتدا دەڵێت: دەبێ خەڵک و تاک و حزب و هەموومان ئەو ستراتیژە نیشتمانییە بەرقەرار بکەین کە رزگاربوونی نیشتمان و چەقاندنی پایەکانی دەوڵەتی کوردستان، سەکۆی کۆدەنگی هەموومان بێت.
ئەگەر بگوترێ هەموومان ئەم راستی و پەیامە دەزانین و ئەزبەرمانە، مایەی خۆشحاڵییە، بەڵام بڕیار و بەرپرسیارێتیی کارکردنی، دەبێ ببێتە جێگای زانین و کاری هەموومان.
لێکترازان بە هۆی چەمکە داخراوەکان، یان فەرمووکردن بۆ تاک ڕەهەندی، ئەگەرنا داخستن و هەڵگرتنی یان بزرکردنی کلیلی کردنەوەی قوفڵەکان، کارێکی نەکردەیە، لە ئەمڕۆدا هیچ دەلالەتێکی دیموکراسییشی نییە، جاران لە ئەدەبیاتی سیاسی (حق الفتح) یەکێ لە زلهێزەکان بە خۆی دەدا، یان (ناوچەی داخراو)یان دروست دەکرد، کەسی تر بۆی نەبوو بچێتە ناویەوە، یان (ناوچەی نفوز) هەبوو، وەک چەمکێکی ئیمپریالیزمی کە حزبێک یان زیاتر، ناوچەیەک، دەڤەرێک، بە ناوچەی حاکمیەتی خۆی بزانێ، بەو پاساوەی گوایە رێژەی دەنگی حزبی ئینتیخابی جۆرێکە، بەڵام ژیان و دەنگ لە گۆڕاندایە و... هتد، بۆیە دەنگی لۆکاڵی لەبەرانبەر پرسە نیشتمانییەکاندا، تەنها بە دەنگی گەل یەکلا دەبێتەوە لە نیشتماندا، وەک دوێنێ لە بەریتانیا بینیمان، نیشتمان بەیەکەوە دەنگ دەدات.
لە چوارچێوەی پاساوەکاندا، نووسەر و رۆشنبیر عەتا قەرەداخی دەڵێت: (ئه‌گه‌رچی ئێستا گوێمان له‌وه ده‌بێت كه به‌شێك له نوخبه‌ى سیاسی و حیزبی كوردى باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌وڵه‌تی كوردى ئه‌گه‌ر دیموكراسی نه‌بێت نه‌بوونی باشتره، دیاره ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می عه‌قڵێكه كه ناتوانێت خوێندنه‌وه‌ى درووست بۆ كۆمه‌ڵگاى كوردى و كێشه‌كانی بكات. راسته دیموكراسی ئامانجێكی سه‌ره‌كی خه‌باتی رزگاریخوازى كورد بووه به‌ڵام ده‌وڵه‌ت چه‌تره‌كه‌یه بێ بوونی ده‌وڵه‌ت نه ئازادى و نه دیموكراسی مانایه‌كی ئه‌وتۆیان نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رى خۆى هه‌بێت ده‌توانێت له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى خۆیدا خه‌بات بكات بۆ بنیادنانی باشترین سیستێمی فه‌رمانڕه‌وایی و بنیادنانی باشترین نموونه‌ى دیموكراسی و ئازادى. بیریشمان نه‌چێت هیچ ده‌وڵه‌تێك به دیموكراسی دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵكو دواتر خه‌باتی جه‌ماوه‌ر دیموكراتی و ئازادى به‌رهه‌م هێناوه‌و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى كردووه به ده‌وڵه‌تی یاساو ده‌وڵه‌تی هاووڵاتی.).
باسکردنی ئەمجارە لە مافی چارەنووس لە رووی کردەیی و پراکتیکییەوە، باسکردنە لە ئامرازێک کە مایەی سەرفرازی دەبێ، ئەویش ریفراندۆمە وەک ئامرازێکی پیادەکردنی مافی چارەنووس.
لەم چوارچێوەیەدا، وەک لیژنەی یاسای نیودەوڵەتی دەڵێت: پێشێلکردنی مافی گەلان لە بڕیاری چارەنووسی خۆیان تاوانێکی نێودەوڵەتیی مەترسیدارە، ئاوایش بۆ باری ئێستای کوردستان جەخت دەکەینەوە، کە نابێ پارتە سیاسییەکان بە پاساوی کێشەی نێوان دوو حزب یان گرفتی کارانەبوونی دامەزراوەیەک، گرفت بۆ ڕاپەڕاندنی مافی گشتی نەتەوەیی ساز بکەین.
بڕگەی 3 لە بڕیاری ژمارە 1514ی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت دەکات کە: نابێت کەمتوانایی ئامادەگی لە بواری سیاسی یان ئابووری یان کۆمەڵایەتی یان تەعلیمی، وەک پاساوێک بۆ داخستنی سەربەخۆیی لە قەڵەم بدرێت، ئاوایش جەخت دەکەین کە: نابێت بەدڵنەبوونی رەوشی سیاسیی هەرێم ببێتە پاساوی درەنگکەوتنی ئەنجامنەدانی ئەم ئەرکە مێژوییە.
با تیۆرێکی نوێ بخەینە سەر پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمی نیشتمانی بۆ مافی چارەنووس ئەویش ئەوەیە کە: کورد لە هەل و مەرجی زەمەنیی رەخساودا کەڵک وەردەگرێت و ستراتیژ و ئامانجمان دەپێکین.
 



دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact