Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 21:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حزبەكان ڕاست ناكەن
| KDP.info


زكری مووسا
بۆ ئەوەی گەلی كوردستان به‌ سەربەخۆییه‌كه‌ی بگات، دەبێ حزبەكان ڕازی بن، بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی كوردستان ببن بە خاوەنی ناسنامە و سنوور و سەروەری؛ دەبێ بەرژەوەندیی حزبەكان ڕەچاو بگیرێت، ئەو هێزە دژبەیەكانەی كە هەموو شتێك كۆیان دەكاتەوە جگە لە ئاسایشی نەتەوەیی، ئەو دیاردەیە لە مێژووی هیچ گەلێكدا بەدی ناكرێت، هەم جێگای پێكەنینە و هەمیش گریان.
حزبەكان لە ڕێی دەمڕاست و نووسەرەكانیانه‌وه‌ وەڵامی بانگەوازی سەرۆكیان دایەوە، كه‌ بۆ بەدەستهێنانی كۆدەنگیی نیشتیمانی بوو له‌باره‌ی سەربەخۆییه‌وه‌. وەڵامەكان شتی تازە نەبوون و لێدانی قەوانە كۆنەكان و قسەی زبر بوون. ئەوان بەرژەوەندیی و ویستی خۆیان لە سەرووی ویست و ئیرادەی گەل دەبینن، ئەگینا ناكۆكیی سیاسی چ پەیوەندییەكی بە سەربەخۆییه‌وه‌ هەیە كە مڵكی گەلە و مڵكی سەدساڵ قوربانیدان و مڵكی شەهیدان و پێشمەرگەیە. دوای یەك ساڵ قەیران و بنبەستی سیاسی، تەنیا سەربەخۆییە دەتوانێ لایەنەكان كۆ بكاتەوە و كۆدەنگی دروست بكات. دەبێ زەمینەسازی بكرێ، دەبێ پارلەمان كارا بكرێ، نابێ بارزانی سەرۆكایەتیی دانیشتنەكە بكات و كۆمەڵێك قسەی زبری دووبارە و...هتد.
بەڵام ئایا حزبەكان لەوەدا ڕاست دەكەن؟ وەڵامەكەی نەخێرە. حزبەكان مەبەستیان ئازاردانی بارزانی و بەدەستهێنانی دەستكەوت و پۆینتی حزبییە. با بگەڕێینەوە ساڵێك لەمەوبەر،
دوای ئەوەی ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی پێشمەرگە و بە فەرماندەییی سەرۆك بارزانی تێك‌شكا، سەرۆك لەگەڵ شاندێك كە لە نوێنەرانی یەكێتی و گۆڕان پێكهاتبوو، له‌باره‌ی سەربەخۆیی و هاوكاریكردنی پێشمەرگە سەردانی ئەمەریكا و چەند وڵاتێكی ئەورووپایی كرد. ڕاشكاوانە داوای ڕەوای گەلی كوردستانی لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا و سەركردەكانی تری ڕۆژئاوادا باس كرد.
سەرۆك بە دەستێكی پڕ گەڕایەوە، كوردستان لە لووتكەی بەهێزیی خۆیدا بوو. سەرۆك ویستی دەستكەوت و دەرئەنجامی شەڕ و سەردانەكەی لەگەڵ حزبەكاندا باس بكات.
لە 18ـی 5ـی 2015 كۆبوونەوە مێژووییەكەی سەرۆك و لایەنەكان و دامەزراوە ڕەسمییەكان دەستی پێكرد. هەموو ئەسحابی بڕیاری حزبەكان بە گۆڕان و یەكێتی و یەكگرتوو و كۆمەڵ و كۆتاكان و حزبەكانی تریشەوە ئامادە بوون، سەرۆكی پارلەمان و جێگری سەرۆكی هەرێم و حكوومەت و چەند وەزیرێكی حكوومەتیش.
لەم دانیشتنە مێژووییەدا بڕیار لەسەر پێكهێنانی كۆمیتەی سەربەخۆیی درا. ئەركی كۆمیتەكە كە لە كەسی یەكەمی دامەزراوەكان و حزبەكان پێك‌دەهات مێژوویی و بێوێنە بوو. كۆمیتەی سەربەخۆیی ئەركی بریتی بوو لە (یەكخستنی پێشمەرگە و یارمەتیدانی بۆ شەڕی داعش و دیاریكردنی سنوور)، (یارمەتیدانی پارلەمان و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی)، (هەماهەنگكردنی ڕاگەیاندنەكان بۆ خۆشكردنی زەمینەی سەربەخۆیی و پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و ڕێگەگرتن لە شەڕی ئیعلامی)، (دەستەبەركردنی ئابووریی سەربەخۆیی و یارمەتیدانی حكوومەت بۆ چاكسازی و باشتركردنی ژیانی خەڵك)، (یارمەتیدانی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور و گەییشتن بە كۆدەنگیی نیشتیمانی لەسەر سیستەمی سیاسی بۆ دەوڵەت و میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆك)، (پێكهێنانی شاندی دانوستانكار بۆ گفتوگۆ لەبارەی سەربەخۆیی لەگەڵ وڵاتان)، (پێكهێنانی شاندی دانوستانكار بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لەبارەی سەربەخۆیی و كێشەكانی تره‌وه‌).
لەو ڕۆژەدا كۆدەنگیی نیشتیمانی لەسەر هەموو ئەو پرسانە هاتە ئاراوە كە جێگەی نیقاشی لایەنەكان بوو، هەر لە سیستەمی سیاسییەوە بگرە تا دەگاتە سەربەخۆیی. جێگەی داخە حزبەكان پشتیان لەو بەڵێنانە كرد كە لە كۆبوونەوەكە بڕیاری لەسەر درابوو. هیچكامیان نوێنەریان بۆ كۆمیتەكە نەنارد. خەریكی خۆڕێكخستن بوون بۆ گەرمكردنی شەڕی ڕاگەیاندن و پڕۆژەكانیان لە پارلەمان و، ئەنجامەكەیش ئەو قەیرانەیە كە ماوەی ساڵێكە خەڵكی كوردستان ئازار دەدات.
خۆ ئەوكات زەمینە هەبوو، پارلەمانیش كارابوو، زرووفی مەوزووعیش لەبار بوو و كوردستان لە شەڕ و دیپلۆماسیدا سەركەوتبوو، ئەگەر حزبەكان ئێستا بە دەنگی بەرز بە بیانوویەك كە هیچ پەیوەندیی بە سەربەخۆییەوە نییە، ڕەفزی داواكەی سەرۆك دەكەن، باشە بۆ ئەو كات بەڵێنیان شكاند؟، ئەوان بچووك بیریان كردەوە و ویستیان بارزانی بشكێنن و ئازاری بدەن ئەو بارزانییەی سەركەوتن و دەستكەوتەكانی لەگەڵ هەمووان بە ڕۆحێكی پێشمەرگانە بەش كرد. با حزبەكان وەڵامی مێژوو و گەلی كوردستان بدەنەوە بۆچی وا بەرتەسك و بچووك جووڵانەوە.



دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact