هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی چەند دەزگایەكی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاماژەی داوە، ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە 21-22/6/2016 مووچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و هێزی ئامادە دابەش دەكرێت.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەیش 23/6/ 2016 مووچەی دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.
ڕاشیگەیاندووە كە، ڕۆژی شەممە 25/6/2016 مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.