کەرکووک-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی کەرکووک ڕایده‌گه‌یێنێت گه‌وره‌ترین تۆڕی نوستووی تیرۆریستانی داعشیان به ئاڵای داعش و كه‌لوپه‌لی تیرۆەوە ده‌ستگیر كردووه كه ده‌یان كاری تیرۆریستییان کردووە.
عه‌مید (سه‌رحه‌د قادر) بەڕێوەبه‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی کەرکووک، بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گه‌وره‌ترین تۆڕی نوستووی تیرۆریستانی داعشمان ده‌ستگیر كرد كه له ساڵی 2009وە تیرۆرکاری ده‌که‌ن دژی هێزه ئه‌منییه‌كان له سنووری قه‌زای دوبز و ناحییه‌كانی ملته‌قا و یایجی و گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازیی شاری کەرکووک."
عه‌مید (سه‌رحه‌د) گوتیشی: "ئه‌م گرووپه تیرۆریسته پێشتر ئه‌نساروئیسلام بوونه و ده‌ستیان سووره به خوێنی ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و هێزه ئه‌منییه‌كان به هۆی دانانی بۆمبی چێنراو یان ته‌قه‌كردن لێیان و ته‌قاندنه‌وه‌ی ماله‌كانیان و شه‌هید كردنیان و، پاره‌وه‌رگرتن لێیان به ناوی جیهاد و هه‌ڕه‌شه‌كردن لێیان بۆ وازهێنان له ده‌وامی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان له دوای هاتنی تیرۆریستانی داعش‌یش هه‌ندێك له‌و تیرۆریستانه چوونه‌ته حه‌وێجه و، به‌شداری شه‌ڕه‌كانیان كردووه دژ به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه له مانگی ٦ـی 2014ـدا چەند چێنراوەبۆمبێکیان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قاندووەته‌وه له سنووری باجوان و یایجی و عه‌مه‌ل‌شه‌عبی و گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازیدا و، بەو تیرۆرکارییە پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مانیان شەهید کرد، کە دەکاتە كوڕی فه‌رمانده‌ی (2)ـی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه؛ هه‌روه‌ها ئه‌و گروپه لوولەنه‌وته‌كانی سنووری قه‌زای دوبز و ناحیه‌ی ملته‌قا و یایجی و خه‌بازه‌یشیان ته‌قاندبوویەوە."
به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی کەرکووک دەیشڵێت: "له‌گەڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و گروپه تیرۆریستیه ده‌یان بۆمبی چێنراو و له‌گه‌ل 10 كلاشینكۆف و، دوو چه‌كی RBK، RBG و هاوه‌ن و ئاڵای تیرۆریستانی داعش و كومه‌ڵێك مادده‌ی TNT، C4و مۆبایل و، ڕیمۆتكۆنترۆڵیشیان پێوە گیراوه."
نەشوان بەرزنجی