ئاراس جه‌واد
چلودووه‌مین كۆبوونەوەی لووتكەی وڵاتانی G7 لە شاری "شیما"ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ژاپۆن كۆتاییهات. وڵاتانی گرووپی 7، دوای كۆبوونەوەی لووتكەی ژاپۆن راگەیێندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كرده‌وه كه چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرینگی له‌خۆ گرتبوو. لە ته‌وه‌رێكی راگەیێندراوەكەدا، حەوت وڵاتە زلهێزە پیشەسازییەكه‌ی جیهان پشتگیریی خۆیان بۆ یەكپارچەیی خاك و سەروەریی عێراق دەربڕی. ئه‌و پشتگیرییه كارتۆنییه‌ی وڵاتانی G7 بۆ یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری عێراق كه له ڕاستیدا بوونیان نییه، به جۆرێك بووه مایه‌ی خۆشحاڵیی هه‌ندێك لایه‌نی كوردی عێراقپارێز، كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و به‌په‌له له میدیا فه‌رمی و سێبه‌ره‌كانیان، گه‌وره‌ترین مانۆری میدیاییان له‌سه‌ر ئه‌نجام دا.
ئه‌مه له‌كاتێكدابوو كه وڵاتانی گرووپی 7 له ڕاگه‌ێیندراوه‌كه‌یاندا، هاوكات پشتگیریی خۆیشیان بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوه و جه‌ختیان له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان كردووەتەوە. به‌پێچه‌وانه‌ی خاڵه‌كه‌ی پێشووتر كه په‌یوه‌ندیی به عێراقه‌وه هه‌بوو، ئه‌م ته‌وه‌ره‌ی راگەیێندراوەكەی G7 كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به كورد و هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسه‌ته دژه‌سه‌ربه‌خۆییه‌كانی لایه‌نه كوردییه عێراقپارێزه‌كاندا نه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه، گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسییه بۆ سه‌رۆك بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه توانیویانه پرسی كورد له باشووری كوردستان بكه‌نه یه‌كێك له ڕۆژه‌ڤه‌كانی جیهان و، ته‌نانه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكەی وڵاتانی G7یش باسی لێوه بكرێ. بۆیه لایه‌نه كوردییه دژه‌سه‌ربه‌خۆییه‌كان، خۆیان له‌و خاڵه‌ی راگەیێندراوەكەی G7 كه‌ڕ كرد كه جه‌خت له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و، له ڕاگه‌یاندنه‌كانیاندا ته‌نها فۆكسیان خسته سه‌ر یەكگرتوویی، سەروەری و یەكپارچەیی خاك و گەلی عێراق. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه كورد، عێراقییه‌كان، وڵاتانی G7 و هه‌موو جیهان باش ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن كه عێراق، نه گه‌له‌كه‌ی یه‌كگرتووه و نه خاكه‌كه‌ی یه‌كپارچه‌یه و نه سه‌روه‌رییشی هه‌یه.
نه‌ك ته‌نها له‌ئێستادا، به‌ڵكوو هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ده‌ستكردی عێراق له ساڵی 1921ه‌وه، ئه‌م وڵاته هیچكاتێك یه‌كگرتوو نه‌بووه و كوردستانیش هیچ كاتێك به ته‌واوه‌تی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عێراقدا نه‌بووه. ئێستایش له ڕووی جیۆگرافییه‌وه به‌شێكی زۆری عێراق به ده‌ست داعشه‌وه‌یه، كه ناوچه سوننه‌نشینه‌كانن. به‌شه‌كه‌ی تریشی به ده‌ست چه‌ندین گرووپ و لایه‌نی شیعیه‌وه‌یه. كوردستانیش هه‌رێمێكی نیمچه سه‌ربه‌خۆیه، یان دروستتر بڵێم، ده‌وڵه‌تێكی ڕانه‌گیێندراوه. بێگومان وه‌كوو پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد، هه‌موو جیهان، به وڵاتانی G7یشه‌وه باش ئه‌م ڕاستیانه ده‌زانن، به‌ڵام بۆچی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه عێراق له ڕووی واقیع و كرده‌ییه‌وه دابه‌ش بووه و سه‌روه‌ریی نه‌ماوه، هێشتایش هه‌ر زۆربه‌ی وڵاتان و به‌تایبه‌تی وڵاته زلهێزه‌كان، به به‌رده‌وامی له خیتابه سیاسییه‌كانیاندا ئاماژه به یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن؟! من له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌ڵێم، ئه‌و بابه‌ته بۆ ئه‌و چه‌مكه‌ی سیاسه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌بێژێ: "سیاسه‌ت واته به‌رژه‌وه‌ندی".
ڕاسته كه ئه‌مڕۆ عێراق به یه‌كپارچه‌یی نه‌ماوه‌ته‌وه. ڕاسته كه ئه‌مڕۆ كوردستان بووه‌ته گرینگ‌ترین ناوچه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا كه به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا و چه‌ندین وڵاتی تری ناوچه‌كه‌ی تێدا كۆ بووه‌ته‌وه. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا، نكۆڵییش له‌وه ناكرێت كه ئه‌مه‌ریكا و وڵاته زلهێزه‌كانی تری جیهان كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌وره و گرینگ‌یان له‌گه‌ڵ عێراقیشدا هه‌یه. جا ئه‌و عێراقه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بێت، یاخود له داهاتوودا به فه‌رمی دابه‌ش كراوبێت، ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یه. بۆیه وڵاتان به گشتی و هەر حەوت وڵاتە زلهێزە پیشەسازییەكه‌ی جیهانیش به‌تایبه‌تی، نایانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قوربانی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ عێراقی ده‌وڵه‌مه‌ند بده‌ن. به‌تایبه‌تی له ڕووی په‌ترۆڵه‌وه. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئه‌و وڵاتانه ڕاسته‌وخۆ پشتیوانی له دابه‌شبوونی عێراق نه‌كه‌ن و له خیتابی سیاسی و میدیاییاندا به به‌رده‌وامی ئاماژه به زه‌رووره‌تی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق بكه‌ن. به‌ڵام ئایا له ڕووی سێتراتیژی و كرده‌ییشه‌وه وایه؟! بێگومان نه‌خێر.
گرووپی 7 له هەریەك لە وڵاتانی؛ ئەمه‌ریكا، كەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و بەریتانیا پێك دێن. زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانی هه‌رێمی كوردستانن و له ڕووی كرده‌ییه‌وه، هاوشێوه‌ی سه‌رۆكی وڵات و ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، ڕاسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌خسی سه‌رۆك بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ ئەمه‌ریكا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا، گه‌وره‌ترین پشتیوانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له شه‌ڕی دژی تیرۆریش به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق، ڕاسته‌وخۆ پشتگیری و هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له دوو ساڵی ڕابردوودا به‌پێچه‌وانه‌ی به‌غدا، هه‌ولێر گه‌وره‌ترین ترافیكی دیپلۆماسیی وڵاته زلهێزه‌كانی جیهانی تێدا هه‌بووه كه ته‌نانه‌ت له مێژووی وڵاتانی ناوچه‌كه‌شدا بێوێنه بووه. ئایا سه‌رجه‌م ئه‌و فاكتۆرانه، ئاماژه نین بۆ پشتگیریی وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان؟!
بۆیه ئه‌و لایه‌نه دژه سه‌ربه‌خۆیی و عێراقچیانه كه به به‌رده‌وامی فرمێسك بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌ڕێژن، ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه باش بزانن كه کوردستان و ناوچەکە لەبەرانبەر گۆڕانکارییەکی مەزندایە و تا دێت پشتیوانیی نێودەوڵەتی بۆ گەلی کورد و کێشە ڕەواکەی زیاتر دەبێت و كوردستانیش ڕۆژ له دوای ڕۆژ له دیاریكردنی مافی چاره‌نووس نزیكتر ده‌بێته‌وه و هیچ هێزێك ناتوانێت ڕێگریی لێ بكات. دڵنیا بن ڕیفراندۆم هه‌ر ده‌كرێ و گه‌لی كوردستانیش سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵده‌بژێرێ و ده‌وڵه‌تی كوردییش ڕاده‌گه‌یێنرێ. ئه‌وجا ته‌نها ده‌مێنێته‌وه، مێژوو بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات كه له لاپه‌ڕه‌كانیدا، "سه‌رفرازى و سه‌روه‌رى" و "ڕووڕه‌شى و ڕسوایى" به‌سه‌ر كێدا دابه‌ش بكات.